جیهان بە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا گەشبینە

ئاژانسەكان-KDP.info- میدیاكانی جیهان نووسیویانە كە، جیهان بە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای پێوەست بە نەوت، گەشبینە و رێككەوتنەكەیش كۆتایی بە كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا هێناوە. وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاییش دەڵێت، ناوچەكە بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و عێراق سەقامگیر دەبێت.
رۆژنامەی ihsmaritime360 نووسیویەتی كە، "بەغدا و هەولێر بە رێگەی نەوت كۆتایییان بە كێشەی نێوانیان هێناوە و، ئەم هەنگاوەیش كاریگەری بەسەر نەوتی جیهاندا دەبێت.
رۆژنامەكە دەڵێت، لە 2-ی مانگەوە، بەغدا و هەولێر بە جیددی هەوڵی چارەكردنی كێشەكانیان داوە، چاوەڕوانیش دەكرێت بۆ پرسەكانی دیكەی نێوانیشیان رێك بكەون.
ماڵپەڕی ALMONITOR، نووسیویەتی كە، بەهۆی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، جیهان گەشبینی بە رێككەوتنەكە گشەبینە. لە رۆژنامەكەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا (جۆن كێری) بە چاوێكی گەشبینییەوە لەو رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەڕوانێت و بۆچوونی وایە كە، ئەم رێككەوتنە بۆ سەقامگیری ناوچەكە هەنگاوێكی گرینگە. رۆژنامەكە ئاماژی كردووە، رێككەوتنی هەرێم و عێراق، دەبێتە كردنەوەی دەرگایەك بۆ چارەكردنی گشت كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان.
جێی ئاماژەیە، لە 2-ی 12-2014، سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)، رێككەوتنێكیان واژۆ كرد كە بەگوێرەی رێككەوتنەكە هەرێم 300 هەزار بەرمیلی نەوتی كەركووك بەرێگەی بۆریی نەوتیی هەرێم هەناردەی دەرەوە دەكات كە داهاتەكەی بۆ گشت عێراقە و، هاوكات 250 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمیش بەهەمان شێوە هەناردە دەكات، لە بەرامبەریشدا بەغدا 17%-ی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق رەوانەی هەرێم دەكات و بودجەی پێشمەرگەیش خەرج دەكات.




