٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەرەبن.. 100 مامەڵەی ساختەكاریی پاسپۆرت لە هەولێر ئاشكرا بوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر دەڵێت، 12هەزار پاسپۆرت لە هەولێر بۆ ئاوارەكان دەرکراون و 100 مامەڵەی ساختەیش دەستیان بەسەردا گیراوە.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر عەمید (دیدار عومەر)، بە KDP.info-ی راگەیاند، "لەو ماوەیەدا چەند ساختەكارییەكی ئاوارە عەرەبەكان لە هەولێر ئاشكرا بوون و 100 مامەڵەمان دەستبەسەر كردوون، چونكە ویستوویانە بە ساختە پاسپۆرت دەربهێنن، هەندێكیان رەگەزنامە و باری كەسییان ساختە كردوە، یان وێنەی باری كەسییان دەستكاریی كردووە، بەڵام بەسەرماندا تێپەڕ نەبووە و ساختەكارییەكانیان ئاشكرا بوون".

عەمید (دیدار) جەختی كردەوە كە، لەگەڵ هەندێك لایەنی ئەمنی هەماهەنگییان هەیە و بە بێ ئەو هەماهەنگییە پاسپۆرت بە خەڵكی عەرەب نادەن.

گوتیشی، "بەشی قەدەخەكردنی گەشتكردن لەسەر تاوانباران هەیە، ئەو كەسانە ناوەكانیان لای ئێمە و فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر و مەرزەكان هەیە و پاسپۆرت بۆ ئەوانە دەرناكرێت و دەستگیر دەكرێن".

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر ئاماژەی بە دەرهێنانی  پاسپۆرت بۆ ئاوارەكان كرد و گوتی، "ڕۆژانە 500 مامەڵەی ئاوارەی عەرەب و مەسیحی وەردەگرین، چونكە ئاوارەیەكی زۆر لە هەولێرن و دەیانەوێت پاسپۆرت دەربهێنن و بڕۆنە دەرەوە، نزیكەی 12 هەزار پاسپۆرتیش بۆ ئەو كەسانە دەرهێندراوە".

ئەو بەرپرسەی پاسپۆرت، ئاماری دەركردنی پاسپۆرتی لە ئەمساڵداخستە ڕوو و  ڕایگەیاند، "ئەمساڵ تەنیا لە هەولێر زیاتر لە 100 هەزار پاسپۆرت دەركراوە و بەرزبوونەوەی ئەو ژمارەیەیش هۆكارەكەی ئاوارەكانن".

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار