تیرۆر هه‌رگیز كۆڵمان پێ نادات.. ئەنجوومهنی وه‌زیران ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركووك ئیدانه ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به توندی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانی دوێنێ و ئه‌نجامده‌رانیان له شاری خۆشه‌ویستی كه‌ركووك، ئیدانه و ڕیسوا ده‌كات و پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌ركووك و ته‌واوی كوردستان ده‌كات، هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.
لەو بەیاننامەیەدا هاوکات ڕایدەگەینێت:
تیرۆریستان و دوژمنانی ژیان و ئازادی و مرۆڤایه‌تی، كه له هه‌موو به‌ره‌كانی جه‌نگدا ڕۆژ به ڕۆژ گورزی كوشنده‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك پیشه‌ی قێزه‌ونی خۆیان هه‌میشه له كاتی شكست و كه‌وتندا، په‌نا بۆ كاری ترسنۆكانه‌ی تیرۆر و شه‌هیدكردنی خه‌ڵكی سڤیل و به‌ئامانجگرتنی شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه تیرۆر هه‌رگیز كۆڵمان پێ نادات و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، تا كۆتایی و تا له‌ناوبردنی تیرۆریستان، له خه‌بات و تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاریكیی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بن و وه‌ك هه‌میشه سه‌ر ده‌كه‌ون.
نه‌مری بۆ شه‌هیدان، سه‌ركه‌وتن بۆ پێشمه‌رگه، بژی كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2014/12/5




