فراکسیۆنی زەرد: لەبارەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە لەگەڵ مەسیحی و تورکماندا گفتوگۆ دەکرێ

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، مافی کەمینە نەتەوەکانی پەرلەمانی کوردستانە لە دیاریکردنی ئەندامانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی هەڵوێستیان گرت، بەڵام دانوستانیان لەگەڵ دەکرێت و ئەو پرسەیش چارە دەکرێت.
گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان(محەممەد عەلی یاسین) بەkdp.infoی راگەیاند، کە ئەگەر نوێنەری ھەموو فراکسیۆنەکانی لە کۆمسیۆندا هەبێت، پێویستە 17نوێنەر ھەبێت، بەڵام نۆیش بۆ ھەرێمی کوردستان زۆرە و لە ژمارەی ئەندامانی زۆر وڵات زۆرترە.
کۆسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان، لە نۆ ئەندام پێک دێت و بەپێی یاسای کۆمسیۆنی ژمارە 10، کە لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە پەسەند کراوە، لە ماددەی یەکدا باس لەوە دەکات کە، پێویستە نوێنەری ھەموو پێکھاتەکان و ئافرەت لەو کۆمسیۆنەدا ھەبێت.
(محەممەد عەلی یاسین) گوتی، کوتلەکانی تورکمان و مەسیحی گلەییان ھەیە کە پرس بە ئەوان نەکراوە بۆ دیاریکردنی نوێنەری ھەردوو پێکھاتەی مەسیحی و تورکمان، بۆیە دانوستان لەگەڵ کوتلەکانی ئەو دوو پێکھاتەیە دەکرێت بۆ چارەکردنی ئەو پرسە.
ئەگەرچی ڕۆژی 3/12/2014 لە پرۆسەی ده‌نگدان له سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران لە پەرلەمانی کوردستان، شێوازی ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنی پاڵێوه‌راوه‌كان ناڕه‌زایی فراكسیۆنه‌كانی توركمان و كلد ئاشوور و ئه‌رمه‌نی لێ كه‌وته‌وه، به‌وه‌ی كه گوایه به‌بێ ئاگاداریی ئه‌وان دوو پاڵێوراوه‌كه‌ی توركمان و كلد ئاشوور بۆ ئه‌ندامه‌تیی كۆمسیۆنه‌كه به‌بێ پرسی ئه‌وان دانراون و نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كانی ئه‌وان ناكه‌ن، بۆیه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
بەڵام پاش دەنگدانەکە له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ناوی پاڵێوراوه‌كان بۆ كۆمسیۆنه‌كه كه ژماره‌یان 9 پاڵێوراو بوو كه بریتی بوون له (هه‌ندرێن محه‌مه‌د، عه‌بدولسه‌مه‌د خدر عه‌بدوڵا، سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، د.ئیسماعیل حه‌مه عه‌لی، شێروان زرار نه‌بی، د.جوتیار عادل،د.رێزان حه‌مه ره‌شید كه‌ریم،د.نه‌هرۆ سه‌لیم حه‌ننا، سه‌یاح كوره‌چی) یه‌ك به یه‌ك خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران.
گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، "نوێنەری (تورکمان و مەسیحی) لە لیژنەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمسیۆن ھەبووە، بەڵام ئەوان باس لەوە دەکەن پێویستە بە رەزامەندیی ئەوان بێت، بۆیە مافی ئەوانە رایان وەربگیرێت و پێویستە بگەینە چارەیەک بۆ ئەو پرسە."
(یاسین) جەختی کردەوە: "ئێمە ھیچ کات دەرگای دانوستان داناخەین و بەتایبەت لەگەڵ کەمینە نەتەوەکانی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەوان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و گەرەنتیکردنی داواکارییەکانیان لە ئەولەویەتی کارەکانی ئێمەدایە."
زیاتر گوتی، بە جیا دانوستان لەگەڵ پەرلەمانتارانیاندا کراوە، بەڵام بە فەرمی تا ئێستا کۆبوونەوە ساز نەدراوە، بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێک، بەڵام لە داهاتوودا دانوستانیان لەگەڵ دەکرێت.
(یاسین) وەبیری هێنایەوە کە، ھەمیشە لای پارتیی دیموکراتی کوردستان مافی کەمینە نەتەوەکان پارێزراو بووە و، لە ھەموو پۆستەکانیش چ لە سەرکردایەتی یاخوود ئەندامانی کەمینە نەتەوەکان، ئەندامیان لە ئۆرگانەکانی پارتیدا ھەبووە، سەرباری ئەمەیش مافی ئەوانە دانوستانیان لەگەڵ بکرێت و ئەو پرسە چارە بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




