ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی کەرکووک گەییشتە 60کەس

کەرکووک-KDP.info- ئاساییشی کەرکووک دەڵێ، بەپێی دوائاماری تەقینەوەکەی شەوی رابردووی کەرکووک ژمارەی قوربانیان بەرز بووەتەوە و 20 شەھید و 40 بریندار.
سەعات 7:45 خولەکی شەوی ڕابردوو، خۆکوژێک بە پشتێنێکی مینڕێژکراوەوە لە بەردەم چایخانەیەک لە گەڕەکی شۆریجە خۆی تەقاندەوە، وەک زانراوە لەکاتی ژمارەیەکی زۆری گەنجی گەڕەکەکە لەوێ کۆ ببوونەوە.
بەرێوبەری راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک نەقیب(فەرھاد حەمەعەلی) بۆ kdp.info گوتی، لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەدا بەپێی دوائامار 20کەس شەھید بوون و 40ی دیکەیش بریندار بوون.
(فەرھاد حەمەعەلی) گوتیشی، زۆرینەی قوربانیان گەنج بوون کە شەوانە لەو کافیتریا و چایخانانەی ئەوێ کۆ دەبنەوە.
زیاتر گوتی، ئەو تەقینەوەیە زیانێکی زۆری ماددی بە ناوچەکە گەیاندووە، ژمارەیەکی زۆری دوکانەکان ڕووخاون و حەوت ئۆتۆمبێلیش سووتاون.
بڵند ئیبراھیم




