باشیک بۆردوومان کرا.. 40تەرمی داعش گەیندرانە نەخۆشخانەکانی مووسڵ

باشیک-KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بە سەختی مۆڵگەکانی داعشیان لە میحوەری باشیک بۆردوومان کردن، لە ئاکامدا بە دەیان تیرۆریست کوژراون و چەندین بنکە و بارەگایشیان وێران کران.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عیسمەت رەجەب) بۆ Kdp.info جەختی کردەوە کە، لە ئاکامی ئەو بۆردوومانەدا بە دەیان تیرۆریستی داعش کوژراون و 40 تەرمیشیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە مووسڵ، جگە لە خاپوورکردنی ژمارەیەکی زۆری بنکە و بارەگاکانی داعش لە ناوچەکە.
(ڕەجەب) زیاتر گوتی، ھەر ئەم بەیانییە، شەڕ لەنێوان تیرۆریستانی داعش و کەتیبەکانی مووسڵ لە نزیک مزگەوتی حەنەش لە گەڕەکی عەتشانە رووی دا، لە ئاکامدا دوو لە تیرۆریستانی داعش کوژران.
بڵند ئیبراھیم




