٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە هۆی تەقینەوەکەی شۆریجەوە 17 شەهید و 25 بریندار هەن

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-  بەرپرسی بەشی جموجۆڵی ئاساییشی كەركووك عەقید (ئیدریس رەفعەت) رایگەیاند كە، لە ئاكامی تەقینەوەكەی كەركووكدا 17 شەهید و 25 بریندار هەن و، تەقینەوەكەیش بە رێگەی خۆكوژێك ئەنجام دراوە.

بەرپرسی بەشی جموجۆڵی ئاساییشی كەركووك عەقید (ئیدریس رەفعەت) بە-KDP.info ی ڕاگەیاند، "كەمێك بەر لەئێستا تەقینەوەیەك لە كافێیەكی گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك رووی دا و، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان كە بە دەستمان گەییشتوون، تا ئێستا 17 شەهید و 25 بریندار هەن و، زۆربەی شەهید و بریندارەكانیش هاووڵاتین. "
بەرپرسی بەشی جموجۆڵی ئاساییشی كەركوك دەشڵێت، "زەرەروو زیانێكی زۆر بە باڵاخانە و ئۆتۆمبێلەكانی ئەو شوێنە گەییشتوون و، زانیارییە سەرەتاییەكان دەڵێن، تەقینەوەكە بەرێگەی خۆكوژێك ئەنجام دراوە."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار