٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت 250 ملیار دینار بۆ بەڵێندەران خەرج دەكات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی- KDP.info- سەرۆكی لقی سلێمانی یەكیەتیی بەڵێندەرانی كوردستان (شێخ ناجی) رایگەیاند، كە وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجكردنی 250 ملیار دیناری داوە بۆ پڕۆژە وەستاوەكانی بەڵێندەران.

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكیەتیی بەڵێندەرانی كوردستان (شێخ ناجی) بە(kdp.info)ی ڕاگەیاند وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە پارە بۆ بەڵێندەران خەرج بكات و زانیارییشی دا كە، پێنجشەممە لەگەڵ وەزیری داراییی هەرێمی كوردستان كۆ بوونەتەوە، وەزیری دارایی بڕیاری داوە 250 ملیار دینار بۆ بەڵێندەرانی هەرسێ  پارێزگای هەولێر، دهۆك و سلێمانی، خەرج بكات.

(شێخ ناجی) ئەوەی خستەڕوو کە، "ئەو پارەیە بۆ پڕۆژە وەستاوەكانی بەڵێندەرانە و سەرەتای هەفتەی داهاتوویش لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆ دەبینەوە، بۆ وردەكاریی پێدانی پارەكە بە بەڵێندەران."

لای خۆییشەوە گوتەبێژی یەكیەتیی وەبەرهێنەران (یاسین مەحموود) بە kdp.info-ی راگەیاند كە پێشینەیەكی زۆری بەڵێندەران لای حكوومەتە، ئەگەر ئێستا ئەو پارەیە بدرێت، پێویستە حكوومەت 500 ملیار دینار خەرج بكات.

بە گوتەی (یاسین مەحموود) لە كۆی زیاتر لە 3 هەزار پڕۆژە، 80%ـیان وەستاون و ئومێد هەیە، بە هۆی رێكکەوتنی حكوومەتی هەولێر و بەغداوە ئەو پڕۆژانە دەست بە كار بكەنەوە.

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار