هێزی پێشمەرگە لە کۆبانی جێگیر بوو.. سێ ڕۆژە کۆبانی بە چڕی بۆردوومان دەکرێ

هەولێر-KDP.info- هێزە نوێیەکەی پێشمەرگە کە چووە کۆبانی، لە شوێنی هێزەکەی پێشوو جێگیر بوو و، ئه‌و 156 پێشمه‌رگه‌یه‌ی بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی یه‌په‌گه و پاراستنی كۆبانی، زیاتر لە مانگێگ له‌مه‌وبه‌ر چوبوونه رۆژئاواى كوردستان، دوانیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە له رێگاى فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌ییشتنه‌وه هەولێری پایته‌خت.
ئه‌فسه‌رى پێشمه‌رگه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره پێشمه‌رگه‌یه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكدا به كوردستان تى ڤى راگه‌یاند كه كاتژمێر 9ـى به‌یانى ئه‌مڕۆ له رێگه‌ى سنوورى توركیاوه گه‌ییشتنه فڕگه‌ى ئۆرفا و له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى وڵاتى توركیا به گه‌رمى پێشوازیی كران و له‌وێش له سەعات 1:20 له فڕگه‌ى ئۆرفاوه به‌ڕێكران و سەعات 2:40، خوله‌ك له رێگه‌ى فڕگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێره‌وه گه‌ییشته هه‌رێمى كوردستان و له لایه‌ن وه‌زیرى پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكوومى تره‌وه پێشوازى كران.
پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان 156 پێشمه‌رگه بوو، له‌گه‌ڵ تیمى پزیشكى كه له 5 كه‌س پێك هاتبوو، زیاتر لە مانگێك بوو له شاری كۆبانی به‌رگری له خاكی كوردستانیان كرد و ئه‌مڕۆیش به سه‌لامه‌تى گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ 150 پێشمه‌رگه‌ی دیكه به‌ره‌و كۆبانی به‌ڕێكه‌وتن بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌وێ بوون.
دەربارەی گەییشتنی هێزە نوێکەی پێشمەرگەیش، چالاکی مەدەنی(عێزەددین عەلی) لە سنووری سووریا تورکیاوە بە KDP.infoی گوت، "هێزەکەی پێـشمەرگە کە بۆ جێگرتنەوەی هێزەکەی پێشووتر هاتوون، بە چەند گرووپێک چوونە نێو کۆبانیوە و، خۆیان لەو شوێنانە جێگیر کردووە کە هێزەکەی پشێوو لیی بووە و بۆیان دیاری کراوە."
جێگری بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆبانی(ئیدریس نەعسان) بە KDP.info ی گوت، "لە لایەن داعشەوە، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا کۆبانی بە چڕی بۆردوومان دەکرا، هەوڵیان دەدا پێشڕەوی بکەن و ئەو شوێاننە بە دەست بهێننەوە کە لە دەستیان داون، وەک چوارگۆشەی ئەمنی و ناوەندی ڕۆشنبیریی شارەکە، هەندێ پێگەی دەیکەیش کە دەکەونە سەر ڕێگەی حەلەب، بەڵام بەرگریی یەکینەکانی پیاو و ژنان و یەکەی فوڕات، بە پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە، کۆی هەوڵەکانیان لە گۆڕ نان."
زریان زیاد




