٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانووی پڕۆژەکانی نیشتەجێكردن تاپۆ دەكرێن.. 110 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروست كراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی یەکیەتیی وەبەرهێنەران (یاسین مەحموود) رایگەیاند كە، هەفتەی داهاتوو لە شاری سلێمانی دەست دەكرێت بە تاپۆكردنی خانووەكانی هەردوو پڕۆژەی دییە سیستی و لوبنان سیتی، بڕیاریشە لە داهاتوودا، پرۆسەی تاپۆكردنەكە لە هەولێر و دهۆكیش دەست پێ بكات.

گوتەبێژی یەکیەتیی وەبەرهێنەران (یاسین مەحموود) بە  kdp.info-ی راگەیاند، بڕیارێكی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بۆ تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون جێبەجێ دەكرێت و ئێستا لە شاری سلێمانی پرۆسەكە دەستی پێكردووە، خانووەكانی‌ دییە سیتی‌‌ و لوبنان سیتی تاپۆ دەكرێن، پێویستە بەشداربووەكانی پڕۆژەكەیش سەردانی كۆمپانیا بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێوشوێنە كارگێڕییەكان.

(یاسین مەحموود) لە بارەی رێوشوێنی تاپۆكردنەكە گوتی، بۆ ئەو رێكارە بەڕێوەبەرایەتیی‌ گشتیی وەبەرهێنان و فەرمانگەكانی ‌ پێوەندیدار بە بە تاپۆكردنی‌ خانوەكان راسپێردراون، تا كاری‌ پێویست ئەنجام بدەن بە مەبەستی‌ تاپۆكردنی‌ خانووەكانی‌ دییە سیتی و لوبنان سیتی و، چەند یەكەیەكی‌ دیكەی نیشتەجێبوون.
لە رێگەی مۆڵەتی وەبەرهێنان زیاتر لە 110 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی جۆراوجۆر لە كوردستان دروست كراون و (یاسین مەحموود) ئاماژەی بەوە كرد كە، تاپۆكردنی خانووەكانی ئەو دوو پرۆژەیە لە هەفتەی‌ داهاتووەوە دەست پی دەکەن و لە بەرنامەیشدایە پرۆژەكانی دیكەی نیشتەجێبوونیش لە هەولێر و دهۆك بە هەمان شێوە بۆ هاووڵاتیان تاپۆ بكرێن.

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار