٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە هێرشیان بۆ سەر چیای شنگال بێئومێد بوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال (ئاشتی كۆچەر) رایگەیاند كە، تیرۆریستانی داعش لە هێرشیان بۆسەر چیا بێئومێد بوون. جەختیشی كردەوە كە چەك گەییشتووەتە سەر چیاکە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەچیای شنگال عەمید(ئاشتی كۆچەر) بە KDP.info –ی ڕاگەیاند تیرۆریستانی داعش توانای هێرشكردنیان بۆ سەر چیای شنگال نەماوە، چونكە هێندەی پێشووتر هێرشیان كرد، هەموو جارێك تێك دەشكان، ئەندام و گەورەسەركردەكانیان كوژراون، بۆیە بۆ دواوە گەڕاونەتەوە، لە ئێستایشدا لە گرتنەوەی چیای شنگال بێئومێد بوون.

(ئاشتی كۆچەر) زانیاریی دا كە، پێشمەرگە لە چیای شنگال چەك و تەقەمەنیی زۆری پێگەییشتووە و، لە سەنگەرەكاندا چەكی باش جێگیر كراون، لە هەمانكاتدا وەرزی سەرما و زستان هێڵی شەڕی داعشی لە چیا گۆڕیوە و، ناتوانن لە سنووری خۆیان بێنە پێشەوە.

"فڕۆكەی هاوپەیمانان لە هێرشیان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی داعش بەردەوامن، لە ئاكامی ئەو هێرشانەدا زیانێكی زۆر بە تیرۆریستان گەییشتووە و، ئێستایش ڕێگای سەرەكیی زوممار- ڕەبیعە لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد كراوە.. ئاستەنگ لەبەردەم هێرشەكانی داعش دروست كردووە." (ئاشتی كۆچەر)، وایگوت.

كارزان هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار