نێچیرڤان بارزانی: خه‌رجییه‌كان كه‌م دەكه‌ینه‌وه.. بەغدا پێویستی بەوە بوو لەگەڵ هەولێر ڕێک بکەوێ

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان ئاشکرای کرد، لە دانوستانیاندا لەگەل بەغدا، لەوە تێگەییشتوون کە ئەوان به دوای چاره‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌زانن بارودۆخه‌كه گۆڕاوه، هەروەها پێویستیان به چاره هه‌یه. جه‌ختیشی كرده‌وه کە، له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی ساڵی تازه ڕێككه‌وتنی نێوان هەولێر و بەغدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و گوتیشی: "ده‌مانه‌وێ هیچ له‌وه زیاتر خه‌رج نه‌كه‌ین كه وه‌ك داهات ده‌مانبێت، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به كۆمه‌ڵێك چاكسازى ده‌كات و ده‌بێ خه‌رجییه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه."
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی دیسه‌مبه‌ری 2014، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ساز درا كه تایبه‌ت بوو به سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوانیان، پێی گه‌ییشتن.
سه‌رۆكوه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان و باسی له‌وه كرد كه "به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌رێنی بوون و له به‌غدا كه‌شێكی نوێ هه‌یه، ئه‌وانه‌یش كه جاران كێشه‌یان دروست ده‌كرد، ئه‌مجاره كه زانییان كێشه‌كان به‌ره‌و چاره ده‌چن، خۆیان ئه‌رێنی بوون و هه‌وڵیان دا هاوكار بن بۆ چاره‌كردن. گفتوگۆكان زۆر كراوه بوون و زۆر به جیددی قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد. هه‌ستمان كرد ئه‌وان به دوای چاره‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌زانن بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و پێویستییان به چاره هه‌یه، به‌تایبه‌تیش به‌ڕێز (عه‌بادى) هاوكار بوو بۆ لێكگه‌ییشتن." هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وله‌وییه‌تی ئێمه هه‌میشه ئه‌وه بووه و ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره، ئه‌وانیش له‌وه تێده‌گه‌ن كه ئێمه ده‌مانه‌وێ بگه‌ینه چاره و لێكگه‌ییشتن."
(نێچیرڤان بارزانی) هه‌روه‌ها گوتی: "عێراق له ڕه‌وشێكی داراییی زۆر خراپدایه و ڕاوه‌ستانی ناردنی نه‌وت كێشه‌ی گه‌وره‌ی دروست كردووه، له كابینه‌ى پێشوودا پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج كراوه كه به ڕوونی دیار نییه بۆچی خه‌رج كراوه؟" ڕێككه‌وتنه‌كه‌یشى بۆ هه‌موو عیراق و بۆ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ڕێككه‌وتنێكى باش له قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام دووپاتى كرده‌وه كه "به دڵنیاییه‌وه هه‌موو خواستی ئێمه نییه." باسی له‌وه‌ش كرد كه "حكوومه‌تی فیدرال ده‌یه‌وێ بودجه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای بڕی (70) دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت دابنێت، بۆیه پرسیاری ئه‌وه‌یان كرد كه ئاخۆ نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی سۆمۆ ده‌كه‌ین یان نا؟، ئێمه‌ش به كراوه‌یی پێمانگوتن: به ته‌نیا ئه‌وه‌نده ڕاده‌ست ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین. "
زیاتر ڕوونی كرده‌وه "ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌خرێته چوارچێوه‌ى یاساى بودجه‌وه بۆ ساڵێك، به‌ڵام بنه‌مایه‌كی باشمان داناوه. به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه (250) هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه ڕاده‌ستى حكوومه‌تی فیدرال ده‌كه‌ین و (300) هه‌زار به‌رمیلی دیكه‌ش بۆ ئه‌وان ده‌گوازینه‌وه. (11) ساڵه داوا ده‌كه‌ین خه‌رجییه‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن، قبووڵ ناكه‌ن، به‌ڵام ئێستا خه‌رجییه‌كانی پێشمه‌رگه خرایه ناو بودجه‌ی فیدراله‌وه، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو."
له‌سه‌ر پرسی قه‌رزه‌كانی هه‌رێمیش، سەرۆکوەزیران ڕوونی كرده‌وه "حكوومه‌تی فیدرال (16) تریلیۆن دینار قه‌رزاری هه‌رێمه و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تى داراییى حكوومه‌تى فیدرالدا جێگیر كراوه، جگه له‌وه‌ى پاره‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وتیشیان نه‌داوه."
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ش دووپاتی كرده‌وه كه (عه‌بادی) پێزانینی خۆى بۆ ڕۆڵی پێشمه‌رگه هه‌بوو، هه‌روه‌ك چۆن بۆ پرسی پشكنینی ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه كۆمه‌ك و هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازییش ده‌گه‌یه‌ننه هه‌ولێر، داوایان له حكوومه‌تى فیدرال كردووه پشكنینی فڕۆكه‌كان به هه‌مان میكانیزمی به‌غدا له هه‌ولێر بكرێت.
(نێچیرڤان بارزانی) هاوکات ڕۆشنایی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، له ڕووی كرده‌ییه‌وه عێراق پێویستی به هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ژێرخانه نه‌وتییه‌ی دروست نه‌كردبا، ئێستا نه عیراق ده‌یتوانی هیچ شتێك بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات، نه هه‌رێم خۆى ده‌یتوانى هیچ بۆ خۆى بكات. ڕوونیشی كرده‌وه كه ئێستا كار ده‌كرێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆرییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمه‌وه و ئه‌م پرۆسه‌یه كاری ته‌كنیكی پێویسته.
ئاماژەیشی دا، كه له قۆناخه‌كانی داهاتووی گفتوگۆكانی چاره‌كردنی كێشه‌كاندا، هه‌ر وه‌زاره‌تێك كه په‌یوه‌ندییان به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه هه‌یه، كار له‌سه‌ر دۆسێكان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و تیمی گفتوگۆكانی كرد كه هه‌موویان زۆر پشتیوان و هاوكار بوون.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی ساڵی تازه ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و گوتی: "ده‌مانه‌وێ هیچ له‌وه زیاتر خه‌رج نه‌كه‌ین كه وه‌ك داهات ده‌مانبێت، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به كۆمه‌ڵێك چاكسازى ده‌كات و ده‌بێ خه‌رجییه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه."
دوایین پرس ئەوە بوو کە، سه‌رۆكوه‌زیران باسی له سه‌ردانی خۆی و شاندی یاوه‌ری بۆ لای سه‌رۆکكۆمار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌ركرده سیاسییه عیراقییه‌كانی كرد، كه هه‌مووان پشتگیری‌یان له ڕێككه‌وتن و لێكگه‌ییشتنی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال كردووه.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران باسییان له گرینگیی ڕێككه‌وتنه‌كه كرد و تیشكییان خسته سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خێرای ڕێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له بازاڕه‌كانی كوردستان كرد وم پشكی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانیش كار ده‌كه‌ن، له نێوان 7% تا 15% زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تی نه‌وتیی حكوومه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.




