٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی: 150 پێشمەرگە بە سەلامەتی گەیشتوون

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی-kdp.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی لیوا (عەبدوڵقەهار مەجید) رایگەیاند كە، دوێنێ شەو هێزێكی پێشمەرگە كە ژمارەیان 150 پێشمەرگەیە، گەیشتنە كۆبانی.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی لیوا (عەبدوڵقەهار مەجید) بە Kdp.info-ی راگەیاند، ئەو هێزەی پێشمەرگە كە دوێنێ لە هەرێی كوردستانەوە بۆ كۆبانی بەرێكەوتن، شەوی رابردوو گەیشتنە كۆبانی و لەئێستایشدا ئەوان لێرەن و هەموویان بەسەلامەتی گەیشتوون.
لیوا(عەبدوڵقەهار مەجید ) گووتیشی، ژمارەی ئەو هێزەی پێشمەرگە كە هاتوون 150 پێشمەرگەیە.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار