٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا: رۆڵ و هەڵوێستی سەرۆك بارزانی لە روبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز دەنرخێنین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كونسوڵی گشتیی ئەلمَانیا لە هەرێمی كوردستان، (جیۆرج ئینویلر) رۆڵ و هەڵوێستی  (سەرۆك بارزانی) و ئازایەتی پێشمەرگەی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و، هاوكاری هەرێمی بۆ ئاوارەكان بەرز نرخاند و، ئامادەی وڵاتەكەیشی بۆ بەردەوامی زیاتری هەرێمی كوردستان، دووپات كردەوە.

بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (هێمن هەورامی)، پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەلمَانیا لە هەرێمی كوردستان (جیۆرج ئینویلر) كرد و، بە ناوی سەركردایەتی پارتی پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لێ كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هەروەها بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، سوپاسی حكوومەتی ئەلمَانیای كرد  بۆ ئەو هاوكاری و پشتگیرییە سەربازیی و مرۆیانەی پێشكەش بە خەڵكی كوردستانیان كردوە و، هیوای بەردەوامی پشتگیری ئەڵمانیاییشی خواست.
لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا، هەردوولا باسیان لە رەوشی ئەمڕۆی كوردستان و، دواین رێككەوتنی  نێوان هەولێر و بەغدا كرد، چارەكردنی كێشەكانیان بەرێگەی دەستوور و رێككەوتن، بە گرینگ ناوبرد.
كونسوڵی گشتیی ئەلمَانیا لە هەرێمی كوردستان، (جیۆرج ئینویلر) رۆڵ و هەڵوێستی  (سەرۆك بارزانی) و ئازایەتی پێشمەرگەی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و، هاوكاری هەرێمی بۆ ئاوارەكان بەرز نرخاند و، ئامادەی وڵاتەكەیشی بۆ بەردەوامی زیاتری هەرێمی كوردستان، دووپات كردەوە.
جێی ئاماژەیە، وڵاتی ئەلمَانیا هاوكاری هەرێمی كوردستانی لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش كرد و چەكی بە پێشمەرگە دا، كە ئەو وڵاتە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، یەكەمجاریەتی كە چەك بۆ دەرەوەی وڵاتەكەی رەوانە بكات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار