پەرلەمانی كوردستان 9 ئەندامەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی پەسەند كرد

هەولێر-kdp.info-ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان، ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، پەسەند كرد كە، كە پارتیی دیموكوراتی كوردستان 3 ئەندامی بۆ دانرا و، یەكێتی و گۆڕان یەكەو دوو ئەندام و، كۆمەڵ و یەكگرتوویش یەكەو یەك ئەندامیان بۆ دیاریكرا.
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی زەرد (ڤاڵا فەرید) بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان، بەزۆرینەی دەنگ نۆ ئەندامی بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان پەسەند كرد و ناوەكانیش "لە لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان بریتین لە: (هندرێن محەمەد ساڵح)، (د.جوتیار عادل) و (سەباح كورەچی). لە لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، (سلێمان مستەفا) و (نەهرۆ سەلیم). لە لیستی بزووتنەوەی گۆڕان، (عەبدولسەمەد خدر) و (رێزان حمە رەشید). لە لیستی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، (ئیسماعیل سلێمان). لە لیستی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، (شێروان زرار).
بڵند ئیبراهیم




