پلانی هێرشکردنیان لە گۆڕ نان.. لە میحوەری پێنج، تیرۆریستان زەبری توندیان لێ درا

کەرکووک -KDP.info- سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە میحوری پێنجی رۆژئاوای کەرکووک ـ دووبز رایگەیاند، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە هاماهەنگیی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک، بە چڕی تیرۆریستانی مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردن و زیانی زۆر گەورەی پێگەیاندوون.
سەرچاوە باڵا سەربازییەکەی میحوری پێنجی رۆژئاوای کەرکووک ـ دووبز بە kdp.infoی راگەیاند، سەعات 10:30ی ئەمشەو، تیرۆریستانی داعش خۆیان ئامادە كردبوو تا پەلاماری بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بدەن لەو سنوورە، بەڵام فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە هاماهەنگیی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک لە دەورووبەری گوندەکانی مەرە و سەیدخەڵەف و مەفتوون و ریاز، بە چڕی بۆردوومانی تیرۆریستانی داعشیان کرد و زیانی زۆر گەورەیشی پێگەیاندوون.




