جەلەولا و سەعدیە.. سێ گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزرانەوە
جەلەولا-KDP.info- جێگری لیوای 5ـی پێشمەرگە (عەمید عوسمان) لە سنووری سەعدییە و جەلەولا رایگەیاند كە، تیرۆریستێكی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگە دەستگیر كراوە و زانیاریی داوە كە، سێ گۆڕی بەكۆمەڵ لە سنووری ناحیەی جەلەولا و سەعدیە هەن و، ئەمڕۆیش دەستیان بە هەڵكۆڵینی گۆڕەكان كرد.
جێگری لیوای 5ـی پێشمەرگە (عەمید عوسمان) لە سنووری سەعدیە و جەلەولا بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی تیرۆریستێكی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگە دەستگیر كرا، زانیاریی دا كە، سێ گۆڕی بەكۆمەڵ لەو سنوورەدا هەن و لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هاووڵاتیان تێیدا زیندەبەچاڵ كراون.
(عەمید عوسمان)، گوتیشی، گۆڕێكی بەكۆمەڵ دەكەوێتە كوباشی، دووەمیشیان دەكەوێتە مەعەسكەری كوبرای باشووری ناحیەی جەلەولا و، ئەوی تریشیان دەكەوێتە سەعدیە.
دەشڵێت، ئەمڕۆی لە كاتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەركەوت كە هاووڵاتیانی سڤیلن و لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە زیندەبەچاڵ كراون.
نەشوان بەرزنجی




