ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رێكکه‌وتنی نیوان هه‌ولێر و به‌غدای په‌سه‌ند كرد.. بودجه به پێشمه‌رگه ده‌درێت

به‌غدا-KDP.info- ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) و سه‌رۆكوه‌زیرای كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، رێكکه‌وتننی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای په‌سه‌ند كرد و ره‌زامه‌ندیی درا، به‌شێك له بودجه‌ی هێزی وشكانی عێراق به پێشمه‌رگه بدرێت.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) و سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) رێكکه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای په‌سه‌ند كرد و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌زامه‌ندیی درا، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه بڕی 250 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام به رێگه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێم نه‌وته‌كه هه‌نارده ده‌كرێت.
وەک لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هاوکات ره‌زامه‌ندیی درا، رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركووك به رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده بكرێت. هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌زامه‌ندی درا كه "به‌شێك له بودجه‌ی هێزی وشكانیی عێراق بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت".




