٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بولگاریا: هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی ئارام دەژیت.. پشتگیریكردنی سەربازی هێزی پێشمەرگە گرینگە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی بازگانیی بولگاریا لە هەولێر، ستاییشی بارودۆخی ئارامی هەرێمی كوردستانی كرد و گوتی، هەرچەندە هەرێم لەگەڵ تیرۆریستانی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە شەڕێكی سەختدایە، بەڵام هەرێم لە دۆخێكی ئارامدا دەژیت.

ئارامی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی بولگاریا بایەخی تایبەتی هەیە و، بەرپرسی نووسینگەی بازرگانیی ئەو وڵاتەیش لە هەولێر دووپاتی دەكاتەوە كە، ئەوان ستاییشی ئارامیی هەرێم دەكەن و بەلایەنەوە گرینگە، ئەو وتانەیش لەسەر زاری بەرپرسی نووسینگەی بازرگانیی بولگاریا (دیمتری ئۆگرینۆڤ)، دووپات كرانەوە كە لە دیدارێكی لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (فەلاح مستەفا)، ستاییشی بارودۆخی ئارامی هەرێمی كوردستانی كرد و گوتی، هەرچەندە هەرێم لەگەڵ تیرۆریستانی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە شەڕێكی سەختدایە، بەڵام هەرێم لە دۆخێكی ئارامدا دەژیت.
بوڵگاریا، خوازیارە پێوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر پەرە پێ بدات بەتایبەت لە بواری بازرگانی و گەشەپێدانی كەرتی ئابووری، ئەم دیدارەی (دیمتری ئۆگرینۆڤ) لە فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم، جەخت كردنەوە بوو لە پتەوكردنی پێوەندیی بازرگانی نێوان هەرێم و بولگاریا.
بولگاریا، هاوپەیمانێتیی نێودەڵەتی بۆ لێدانی تیرۆریستانی داعش بە گرینگ دەزانێت، وەك (دیمتری ئۆگرینۆڤ) دەڵێت، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، هەنگاوێكی مەزنە و پشتگیریكردنی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەیش بە گرینگ ناو دەبات.
دەرگای هەرێمی كوردستان هەمیشە بە ڕووی ئاوارەكانی هەڵاتووی ناوچە ژێردەستەكانی تیرۆریستانی داعش كراوە بووە، ئەم بەهاناوەچوونەی هەرێم بەلای بولگاریا دیمەنێكی گەورەی مرۆڤدۆستانەیە، وەك بەرپرسی نووسینگەی بازرگانیی ئەو وڵاتە لە هەولێر دووپاتی كردەوە كە، رۆڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران لە هەرێم، هەنگاوێكی مرۆڤدۆستانەیە، ئەوانەی بەهۆی توندوتیژی و گوشاری تیرۆریستان روو دەكەنە هەرێمی كوردستان، حكوومەتی هەرێم دەرگایان بۆ واڵا دەكات، بێگومان ئەوەیش پێویستی بە پشتگیری و كۆمەكی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە.
لە دیدارەكەدا (فەلاح مستەفا)، جەحتی لە سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە، دەرگای بە ڕووی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و گەشەپێدانی كەرتی ئابووری و بازرگانیدا هەمیشە كراوەیە و بەردەوامیش دەبێت. ویستی هەرێمی كوردستانیشی دووپات كردەوە لە فراوانكردنی پێوەندییەكان لەگەڵ بوڵگاریادا، بە تایبەت لەو بوارانەی دەتوانرێت كاری لەسەر بكەن. بەڵام (فەلاح مستەفا) بۆ بولگاریا روونی كردەوە كە، هەرێمی كوردستان لە ئێستادا بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێی هەرێم، پێویستی بە یارمەتیی مرۆیی بە پەلە هەیە و، ئاماژەییشی دا، هێزی پێشمەرگە هێزێكی بە توانایە، بەڵام پێویستی زیاتری بە راهێنانی سەربازی و چەكی پێشكەوتوو هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار