نێچیرڤان بارزانی: ئێمه بۆ چاره‌یێكی عێراقیانە له به‌غداین.. ئەلحەکیم: بەغدا و هەولێر بەیەکەوە بەهێزن

بەغدا-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق، (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه كه، شاندی هه‌رێمی كوردستان به نیازی چاره‌كردنی كێشه‌كان له به‌غدایه و ده‌یه‌وێ چاره‌یێكی عێراقیانه بۆ كێشه‌كان هه‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی دیسه‌مبه‌ری 2014 له به‌غدا، (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق(عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم)ه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له دیدارێكدا (ئه‌لحه‌كیم)، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌م سه‌ردانه و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان، ببێته هۆكاری چاره‌كردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق، هاوکات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه عێراق به هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێم و كوردستانیش به عێراقه‌وه به‌هێزه و هه‌ردوولا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، بۆیه ده‌بێ كێشه‌كانیان چاره بكه‌ن و پێكه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر ببنه‌وه. هه‌روه‌ها ستاییشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی كرد كه ڕۆڵێكی گه‌وره له داڵده‌دانی خه‌ڵكی ئاواره و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌گێڕن.
لای خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه كه، شاندی هه‌رێمی كوردستان به نیازی چاره‌كردنی كێشه‌كان له به‌غدایه و ده‌یه‌وێ چاره‌یێكی عێراقیانه بۆ كێشه‌كان هه‌بێت. هه‌روه‌ها سوپاس و ستاییشی ڕۆڵی وه‌زیری نه‌وتی عێراق(د. عادل عه‌بدولمه‌هدی)ی كرد كه، به‌و سه‌ردانه‌ی پێشتر بۆ هه‌ولێر كردی، ده‌ستپێشخه‌ری كرد و زه‌وینه‌ی ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و دانوستانی بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، ڕه‌خساند.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، باسی له‌وه‌ش كرد كه به‌و كه‌شه ئه‌رێنییه‌ی له به‌غدا هه‌یه، خۆشحاڵه و هیوایش ده‌خوازێ، بگه‌نه چاره‌یێكی واقعیانه بۆ ته‌واوی كێشه‌كان.




