هەواڵەکان هەڵبەستراون.. سامی ئەرگوشی: هیچ نیگه‌رانییه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدادا نه‌بووه

هەولێر-KDP.info- سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیران(سامی ئەرگوشی) لە راگەیەندراوێکیدا ئەم ئێوارەیە، ڕەتی دەکاتەوە (نێچیرڤان بارزانی) لەوە نیگەران بووبێت کە (حوسێن شه‌هرستانی) لە کۆبوونەوەکاندا بەشدار بووە، جەختیش دەکاتەوە کە، ئه‌م هه‌واڵانەی پێوەست بەم پرسە بڵاو کراونەتەوە، بنه‌مایه‌كیان نییه و هه‌ڵبه‌ستراون.
دەقی ڕاگەیاندنەکە:
"هه‌ندێ له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردووەته‌وه، گوایه به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دانوستانه‌كانی به‌غدادا توڕه بووه و پێی‌خۆش نه‌بووه به‌ڕێز (حوسێن شه‌هرستانی) كه پێشتر وه‌زیری نه‌وتی عێراق بووه، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا بكات!.
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م هه‌واڵه كه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره و ته‌واو دروستكراو و هه‌ڵبه‌ستراوه، چونكه پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كه، هیچ جۆره تووڕه‌یی و نیگه‌رانییه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كان نه‌بووه، كه له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه ده‌چن و به هه‌مان شێوه‌ش به‌رده‌وامن. ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كه و له هه‌موو كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كاندا، نه‌ك هه‌ر نیگه‌رانی و تووڕه‌یی نه‌بووه، به‌ڵكوو به دیاریكراویش نێوانی هه‌ردوو به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و حسێن شه‌هرستانی زۆر ئاسایی و خۆش بووه.
سامی ئه‌رگۆشی
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیران
1ی دیسه‌مبه‌ری 2014"




