تۆتاڵی فەڕەنسایی لە هەریر نەوتی دیکەی دۆزییەوە

پاریس-ڕۆیتەرز-KDP.info- گەورەکۆمپانیای نەوتی فەڕەنسایی(تۆتاڵ)، ئەمڕۆ دووشەممە، دووەم دۆزینەوەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان، شارەدێی هەریری سەربە شەقڵاوە ڕاگەیاند.
تۆتاڵی گەورەکۆمپانیای نەوت کە ئەمە دووەم دۆزینەوەی نەوتە لە هەرێمی کوردستاندا لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنیدا، لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێ، لە ماوەی کارکردنیان لە بیرە نەوتی جیسیک1، توانای درهێنانی نەوتیان لە ڕۆژێکدا 6100بەرمیلە.
تۆتاڵ، لە کێڵگەی نەوتیی هەریر، 35% پشکەکەیەتی و ماراسۆن ئۆیەڵ 45% و 20%ـیش پشکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
زریان زیاد




