٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قائیمقامی مەخمور: داوای لە هاووڵاتیانە لە گەڕانەوەیان بۆ نێو ماڵەكانیان پەلە نەكەن.. 14 گوند ئازاد كراون

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info-  قایمەقامی قەزای مەخموور (ئیبراهیم شێەڵڵا) دەڵێت، پێشمەرگە 14 گوندی لە سنووری مەخموور ئازاد كردوون و داوایشی لە هاووڵاتیانە كە پەلەی گەڕانەوەیان نەبێت بۆ ئەو 14 گوندە تا بە تەواوی لە مێنڕێژیی تیرۆریستان، ناوچەكە پاك دەكرێتەوە.

قایمەقامی قەزای مەخموور (ئیبراهیم شێەڵڵا) بەkdp.info  ی ڕاگەیاند، مەخموور لە رەوشێكی ئارامدایە، ئەو قارەمانییەی دوێنێی هێزەكانی پێشمەرگەیش وای كرد، خەڵكی مەخموور زیاتر هەست بە ئارامی و خۆشی بكەن، هەموو كوردستانیش خۆشحاڵ بوون بەو سەركەوتنانەی هێزی پێشمەرگە تۆمارییان كرد كە 14 گوندیان ئازاد كردن و، تیرۆریستانیان وەدەرنان، هێزەكانی پێشمەرگەیش بە وەرەیەكی بەرزەوە لە دژی تیرۆریستانی داعش لە سەنگەردان و ئارامی و سەقامیگریی ناوچەكەیشیان پاراستووە.

قایمەقامی قەزای مەخممور دەشڵێت، "داوا لە هەموو خەڵك دەكەین لە گەڕانەوەوەیان بۆ گوندەكانیان پەلە نەكەن و كاتێ دەگەڕێنەوە، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو شوێنانە بكەن كە گومانی دانانی مین و تەقەمەنییان لێ دەكرێت، لەبەرئەوەی تیرۆریستانی داعش تەنیا دانانی مینیان لە دەست ماوە كە پشتی پێ‌ دەبەستن، بۆ ئەو مەبەستەیش تیمەكانی هەڵگرتنەوە و پووچەڵکردنەوەی مین لە سنووری مەخموور تەواو ئامادەن هاوكاریی هاووڵاتییان بكەن."

(ئیبراهیم شێخەڵڵا) زیاتر گوتی: "دوێنێ‌ و هاوکات لەگەل هەڵمەتە سەربازییەکەدا، تیمەكانی هەڵگرتنەوەی مین دەستیان كردووە بە پاکكردنەوەی ئەو ناوچانە، وەك قۆناخی یەكەم، بۆ پاراستنی برا پێشمەرگەكان و ئامێرە سەربازییەكان بوو، كە لە هەڵمەتەكەیان بەردەوامن و قۆناخی دووەمیش بۆ پاككردنەوەی تەواوی سنوورەكەیە لە مینڕێژیی تیرۆریستان، تا هاووڵاتیان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە نێو ماڵەكانیانەوە".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار