٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەلەولا.. 15 خانوو تەقێندرانەوە و 100 بۆمبیش پووچەڵ كرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info-  ئەندامی ناوچەی جەلەولای پارتیی دیموكراتی كوردستان (مەحموود دەلۆ)  دەڵێت، لەلایەن تیمەكانی پووچەڵكردنەوەی مین و بۆمبەكانەوە، تا ئێستا 15 خانوو لە جەلەولا تەقێندراونەتەوە كە بە هۆی سەختیی پووچەڵكردنەوە پەنا بۆ تەقاندنەوەی خانووەكان بردراوە و هاوكات 100 بۆمبیش پووچەڵ كراونەتەوە.

ئەندامی ناوچەی جەلەولای پارتیی دیموكراتی كوردستان (مەحموود دەلۆ)،  بەkdp.inf-ی راگەیاند، پاش ئازادكردنی ناحیەی جەلەولا و پاككردنەوەی لە تیرۆریستانی داعش، لە لایەن چەند تیمێكی پسپۆڕەوە لە نێو خانوو و شەقام و شوێنە گشتییەكان ئەو بۆمبانە پووچەڵ دەكرێنەوە كە لەلایەن چەكدارەكانەوە دانراون.

(مەحموود دەلۆ) گوتیشی: "تا ئێستا نزیكەی 100 بۆمبی چێندراو پووچەڵ كراونەتەوە و، هەروەها 15 خانوویش تەقێندارنەوە، چونكە زیاتر لە یەك بۆمبی لەنێو دانرابوو كە پووچەڵ كردنەوەی سەخت بوو".
(دەلۆ)، دەشڵێت  كە، تا ئێستا لە نێو شەقام و بازاڕدا بۆمبی چێندرا و دەبیندرێت و، هەروەها زۆر خانوو و شوێنی دیكەیش ماون پاك بكرێنەوە.
ئەو ئەندامەی ناوچەی پارتیی لە جەلەولا دەشڵێت، وێڕای هێزی پێشمەرگە چەكدارانی شیعەیش لەنێو جەلەولا هەن.

ئەو روونی كردەوە: "ناوچەكە بە دەست هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوەیە و، هاوكات هێزێكی چەكداری شیعەیش كە بە هێزی خۆراسان ناو دەبردرێت، لە ناو ناحیەكەدان."

بەهۆی ئەوەی چەكدارانی داعش ژمارەیەكی زۆر بۆمبی چێندراویان لەناو ناحیەكە داناوە، تا ئێستا رێگە نەدراوە بە هاووڵاتیان بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار