دزه‌یی: هێشتا هیچ شتێكی كۆنكرێتی نه‌كراوه

بەغدا-KDP.info- گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(سه‌فین دزه‌یی) ڕایگەیاند، هێشتا هیچ شتێكی كۆنكرێتی نه‌كراوه، ئەوەی دوێنێ ساز دراوە دیداری پرۆتۆكۆلی بوون، بەڵام ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و دانوستانه فه‌رمییه‌كان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و دۆسێ هه‌ڵواسراوه‌كان دەست پێ دەکەن و دواتریش بە فەرمی بەرەنجامەکەی بلاو دەکەنەوە.
گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(سه‌فین دزه‌یی)، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌ت، ڕایگه‌یاند، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 30ی نۆڤه‌مبه‌ری 2014، له یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ به‌غدا، چه‌ندین دیداری پرۆتۆكۆلی له نێوان شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆکكۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی عیراقی‌دا ئه‌نجام دران.
(دزه‌یی) هه‌روه‌ها گوتی: "هێشتا هیچ شتێكی كۆنكرێتی نه‌كراوه و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و دانوستانه فه‌رمییه‌كان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و دۆسێ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لایه‌ن هه‌ردوو تیمی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كان، ڕاگه‌یانراوی فه‌رمی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه."




