٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوێڕ.. پێشمەرگە حەشارگەی چەك و تەقەمەنیی داعشی گرت

سەرچاوە: KDP.info

گوێر-Kdp.info-  ئەفسەرێکی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ رایگەیاند، لە گوندی مشاریلە میحوەری گوێر دەستیان بەسەر حەشارگەیەكی گەورەی چەك و تەقەمەنیی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە كە لەوێوە تەقەمەنییان دابەشی سەر مۆڵگەكانیان دەكرد.

ئەفسەری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر نەقیب (قارەمان سورچی) بە kdp.info-ی راگەیاند "دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە هەردوو میحوەری گوێڕ و مەخموور گورزی كوشندەیان لە تیرۆریستانی داعش وەشاند و خاكی كوردستانیان بە تەواوەتی لە داعش پاك كردەوە، لە میحوەری گوێر لە گوندی مشار دەستمان بەسەر حەشارگەیەكی گەورەی چەك و تەقەمەنیدا گرت كە، لەو حەشارگەیەوە چەكیان بەسەر تیرۆریستان لە هەردوو میحوەری مەخموور و گوێڕدا دابەش دەكرد و هەموو چەك و تەقەمەنییەكانیان لەو حەشارگەیە دانابوو".

نەقیب (قارەمان سورچی) گوتیشی، بڕێكی زۆری چەك و، تەقەمەنی لەو حەشارگەیەدا هەبووە و، هەموویان بەسەر هێزی پێشمەرگە دابەش كردووە، تا لە دژی تیرۆریستانی داعش بەكاری بهێننەوە.


بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار