50 ته‌رمی تیرۆریستان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانانەوە.. سنووری توركیایان كۆنترۆڵ كرد

کۆبانێ-kdp.info- فەرمانده‌ی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی لیوا (عەبدولقەھار مەجید حاجی) بە Kdp.info-ی راگەیاند، تیرۆریستانی داعش له رێگه‌ی سنووری توركیاوە هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ریان، به‌ڵام له وه‌ڵامی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان هێرشه‌كه‌یان تێك شكێندراوه و 50 ته‌رمی تیرۆریستانیش كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانانه‌وه.
فەرمانده‌ی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی لیوا (عەبدولقەھار مەجید حاجی) بە Kdp.info-ی راگەیاند، "دوێنی هێزێكی تیرۆریستانی داعش له رێگه‌ی سنووری توركیاوە ته‌لبه‌ندی سنووره‌كه‌یان شكاندبوو، به‌هۆی كرده‌یه‌كی تیرۆریستی كه دووخۆكۆژ به سێ ئۆتۆمبێله‌وه خۆیان به ته‌لبه‌ندی سنووره‌كه‌دا كێشابوو، خۆیان ته‌قانده‌وه و سنووره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد".
پێوەست بە وەڵامی پێشمەرگە و شەڕڤان لیوا (عەبدوڵقەھار مەجید)، گوتی، "شەڕڤان بە ھاوکاریی ھێزی پێشمەرگە لە ھەموو قۆڵەکانەوە ھێرشەکانیان تێک شکاندن و سنووریشیان کۆنترۆڵ کردەوە و، ئەمڕۆیش بە رێککەوتن لەگەڵ تورکیا، شەرڤانان سنووریان رادەستی ھێزەکانی تورکیا کردەوە و ده‌بابه‌كانی توركیا له سنوور جێگیر كرانه‌وه، چونکە دوێنێ لەو شوێنە پاشەکشەیان کردبوو."
فەرمانده‌ی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی روونی کردەوە، لە ئەنجامی شەڕەکەی دوێنێ، بەداخەوە چەند شەڕڤانێک شەھید بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون و بەڵام ھێزی پێشمەرگە بێ‌زیان بوو، لە بەرانبەردا تیرۆریستان زیانی گیانیی زۆریان به‌ركه‌وت كه 50تەرمیان كه‌وتووه‌ته ده‌ست شه‌ڕڤانان و هێزی پێشمه‌رگه.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان چەند جارێک مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە و زیانیان پێگەیاندوون، بەڵام قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراوون.
لیوا(عەبدوڵقەھار مەجید) راشیگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک کراو باس لەوە کرا کە، "ھێزی ئێمە دەگۆڕدرێت و ھێزێکی دیکەی پێشمه‌رگه دێنه شوێنی ئێمە، بەڵام تا ئێستا ھێزەکەی دیکە نەگەییشتوون، هاتنی هێزێكی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه ماوەی مانگێک و چوار رۆژە ئێمە لە کۆبانین."
بڵند ئیبراھیم




