٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێكی یەكیەتیی پەرلەمانتاران: سەرۆك بارزانی خاوەنی پڕۆژەی مافی چارەی خۆنووسینە‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شاندێكی یەكیەتیی پەرلەمانتارانی كوردستان دەڵێن، پڕۆژەی مافی چارەی خۆنووسین بیرۆكەكەی لەلایەن (سەرۆك بارزانی)ـیەوە دانراوە و بە بایەخەوە لە رۆڵی (سەرۆك) دەڕوانن و جەختیش دەكەنەوە كە ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەو پڕۆژەیەن.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (هێمن هەورامی)، ئەمڕۆ پێشوازیی لە شاندێكی یەكیەتیی پەرلەمانتارانی كوردستان كرد. لە دیدارەكەدا كە چەند ئەندامێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەی بوون، باس لە پرۆسەی مافی چارەنووس كرا، كە ماوەیەكە لیژنەیەك لە یەكیەتیی پەرلەمانتارانی كوردستان لە هەوڵی ئامادەكردنی ئەو پڕۆژەن.
لەلایەن شاندی یەكیەتیی پەرلەمانتارانەوە رۆڵی (سەرۆك بارزانی) بە گرینگ و بایەخەوە باسی لێوە كرا، كە بەڕێزیان خاوەن بیرۆكەی ئەو پڕۆژەیەن و كارەكانیان لە روانگەی بۆچوونەكانی (سەرۆك بارزانی) سەرچاوە دەكرێت.
شاندەكە رایگەیاند كە، "مافی چارەی خۆنووسین
پڕۆژەیەكی نەتەوەیی گرینگە، كە كورد مافی خۆیەتی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات.
شاندی پەرلەمانتاران داوایان لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە كرد كە هاوكاری شاندەكە بێت بۆ پشتگیریی ئەو پرۆسەیە بە تایبەتی لەسەر ئاستی وڵاتانی دەرەوەدا.
لە لای  خۆیەوە بەرپرسی پیێوەندییەكانی دەرەوەی پارتی بە شانەدەكەی راگەیاند، "(سەرۆك بارزانی) بە بایەخەوە پشتگیریی ئەو پرۆسەیە دەكات، كە بۆچوون و هیوای سەرجەم هاووڵاتیانی كوردە".
(هەورامی) پڕۆژەكەی بە پرۆژەیەكی نەتەوەییی پیرۆز دانا و گوتی گە، ئەركی هەموو لایەكە پشتگیری و كاری بۆ بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار