٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: بە گرتنەبەری ستراتیژییەتێكی روون درێژە بە گفتوگۆكان دەدەین.. عەبادی: هیچ كێشەیەك نییە قابیلی چارەكردن نەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ماڵپەڕی فەرمیی (حەیدەر عەبادی) بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە میانەی دیداری لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقدا لە بەغدا، جەختی لە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازە لەگەڵ عێراق كردووەتەوە. لەبەرانبەردا سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)، گوتوویەتی كە هیچ كێشەیەك نییە قابیلی چارەكردن نەبێت.


ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)، لە بەغدا كۆ بوونەوە.
ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)، بڵاوی كردووەتەوە كە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی كوردستاندا گوتوویەتی، "بەرژەوەندیی عێراق لە هەموو شتێك گرینگرترە و هەڕەشەی تیرۆریش بۆ هەموو عێراقە، بۆیە داوا دەكەین كە كێشەكانمان چارە بكەین و هیچ كێشەیەكیش نییە قابیلی چارەكردن نەبێت، کە بەپێی دەستوور و دادپەرەوەری و ویژدانەوە، چارەی بۆ دەدۆزینەوە."

هەروەها جەختی كردووەتەوە كە بە رێگەی دیالۆگەوە هەنگاو بەرەو چارەكردنی كێشەكان دەنێن و مەرج نییە گشت كێشەكانیش بە یەك جار چارە بكرێن.

بە گوێرەی ماڵپەری فەرمیی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە دیدارەكە سەرۆكوەزیرانی كوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) رایگەیاندووە، "ئێمەیش دەمانەوێ لاپەڕەیەكی تازە هەڵدەینەوە، كە لە بەرژەوەندیی هەموو عێراق بێت، نەك تەنیا لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان.
هەروەها جەختیشی لە چارەكردنی كێشەكان كردەوە بە ستراتیژییەتێكی روون و لە پێناو چارەكردنی كێشەكاندا درێژە بە گفتوگۆكان بدرێت.

سەرۆكوەزیرانی كوردستان راشیگەیاندووە كە، عێراق رووبەڕووی هەڕەشەی داعش بووەتەوە و تەحەددای ئابووری دەكات و، پێویستە هەموومان رووبەرووی ببینەوە.

جێی ئاماژهیه، دوێنێ گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه، سەردانی سەرۆکوەزیران دواى ئهو ڕێككهوتنه سهرهتاییه دێت کە سەرۆكوەزیرانى هەرێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) و وهزیرى نەوتى عێراق(عادل عەبدولمەهدى) پێى گهییشتن، وهك سهرهتایهك بۆ دهستپێكردنى گفتوگۆیەكى جیددى و هەڵنانى هەنگاوى كردەیى بۆ چارەكردنى كێشەكانى نێوان هەولێر و بەغدا.
شاندی هەرێمی کوردستان کە یاوەریی(نێچیرڤان بارزانی) دەکات، پێک هاتوە لە، جێگرى سهرۆكوهزیران و وهزیرە پهیوهندارهكان و ژمارهیهك له ڕاوێژكاران.

هەواڵی پەیوەندیدار