لە میحوەری گوێڕ هەڵمەتی ڕزگارکردن بەرپا کرا.. پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە
__2014_11_30_h10m25s57__BA.jpg)
گوێڕ-KDP.info- ئەفسەرێكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ دەڵێت، لە بەیانییەوە لەو میحوەرە هێرشیان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش دەست پێ كردووە و لە ئێستادا لە پێشڕەویدان.
ئەفسەری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ نەقیب (قارەمان سوورچی)، بە KDP.infoـی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ لە گوندەكانی كوشاف و تل خیل و بەرزاییەكانی مەیدان و گوندی مشار و سلتان عەرەب هێرشیان دەست پێ كرد و لە پێشڕەویدان.
گوتیشی، "تیرۆریستانی داعش ورەیان ڕووخاوە، هەڵدێن و ناتوانن بەرگری لە خۆیان بكەن تەنیا تەقە دەكەن، لە ئێستایشدا شەڕ بەردەوامە، بۆیە نازانرێت ژمارەی كوژراوەكانی داعش چەندە".
هاوكات بەرپرسی ناوچەی گوێڕی پارتیی دیموكراتی كوردستان (غازی قادر عەبدوڵڵا)، بە kdp.infoـی گوت، لە هێرشەکەی سەرلەبەیانیی ئەمرۆدا لە محوەری گوێڕ، کە مەبەست لێی ڕزگاركردنی گوندەكانی دەوروبەری گوێڕ، نموونەی گوندی ساقیە و بەرزاییەكانی ئەو گوندە.
گوتیشی، هێزی پێشمەرگە لە سەرجەم محوەرەكان لە پێشڕەویدایە و زیانێكی زۆر بەر تیرۆرستانی داعش كەوتووە.
بڵند ئیبراهیم و نەشوان بەرزنجی




