دەیان کوژراویان هەن.. مۆڵگه‌كانی داعش له كوشاف، باشیك، ناوه‌ران و تلسقۆف کرانە ئامانج

مەخموور-KDP.info- ئه‌مشه‌و شەممە، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیان له سنووری میحوه‌ره‌كانی گوێڕ و ناوه‌ران و باشیك و تلسقۆف بۆردومان كرد و زیانی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له میحوه‌ری گوێڕ راگه‌یاند كه، ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعشیان له به‌رزاییه‌كانی، كوشاف و ساقیه‌ی سنووری میحوه‌ری گوێڕ بۆردومان كرد و، زیانی گه‌وره‌ی گیان و ماددییان لێدان و ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆریست كوژراون .
هاوكات به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی دیكه‌ی "كوردستان تی ڤی"، له سنووری میحوه‌ره‌كانی باشیك و ناوه‌ران و تلسقۆف، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كرد و زیانی زۆری گیانی و ماددییان پێگه‌یاندن. به‌پێی زانیارییه‌كان له میحوه‌ری تلسقۆف، 12 تیرۆریست كوژراون و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی زۆریان تێك شكێنراوه.
شه‌وی رابردوویش، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی مۆڵگه و بنكه‌كانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشیان له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بۆردوومان كردن، کە بە هۆیانەوە زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی به تیرۆریستان گه‌ییشت و حه‌فتا ئۆتۆمبێل سووتان .
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌كان، له‌و هێرشانه‌دا 35 چه‌كداری داعش كوژراون و 57ـی دیكه‌یان بریندار بوون، هەروەها 70 ئۆتۆمبێلیان لێ تێک شکێندران .




