٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگی زستانە و بەشەخۆراكی مانگێكی بەسەر 800 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە كەمپی بەحركە بەشەخۆراكی مانگێكیان بەسەر 800 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد، هاوكات بە هاوكاری لەگەڵ هێڵی فڕۆكەوانیی نەمسا جلوبەرگی زستانەیان بەسەر 800 خێزانی دیكەی پەنابەری كەمپەكەدا دابەش كرد.

لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و لە كە مپی پەنابەراندا نیشتەجێ كراون، دوێنێیش لە كەمپی بەحركە بەشەخۆراكی مانگانە و جلوبەرگی زستانەیان بەسەر ئاوارەكانی نیشتەجێی ئەو كەمپەدا دابەش كرد.
پێوەست بەم دابشەكردنە، راگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە راگەیاندراوێكیدا كە كۆپییەكی دەست KDP.info  كەتووە، دەڵێت، رۆژی 28/11/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ هاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستیی پەنابەران بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی، تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی بەحركە كە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، هەستان بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگێك بەسەر 800 خێزانی پەنابەردا.
لە راگەیاندراوەكەدا، هاتووە كە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ هێڵی فڕۆكەوانیی نەمسا بە بۆنەی هاتنی وەرزی زستانەوە، هەستاون بە دابەشكردنی جلوبەرگی زستانە بەسەر 800 خێزانی پەنابەری كەمپەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار