راگەیاندنی پارتی.. 21 ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان-زاخۆی پیرۆز كرد
__2014_11_29_h16m10s31__LB.jpg)
هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی 21 ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان-زاخۆ، پیرۆزبایی لە ستافی رادیۆی دەنگی كوردستان لە زاخۆ دەكات و دەڵێت، ئەو ئێزگەیە بە بڕیار و رێنمایی (سەرۆك بارزانی) بەر لە (21) ساڵ وەك یەكەمین كەناڵی رادیۆیی لە دەڤەری زاخۆی دەلال، هەنگاوێكی گرینگ و گونجاو و بەسوود بوو.
بۆ بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی رادیۆی دەنگی كوردستان لە زاخۆ
بە بۆنەی (21)-ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی دەنگی كوردستان/زاخۆ، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانتان دەكەین، وێڕای سوپاس و دەستخۆشی، هیواخوازین هەردەم بەردەوام بن لە بەرجەستكردنێكی راستگۆیانەی ئەو پەیام و كارنامەیەی پەیڕەوی دەكەن و كاری بۆ دەكەن.
دامەزراندنی ئەو ئێزگەیە بە بڕیار و رێنمایی (سەرۆك بارزانی) بەر لە (21) ساڵ وەك یەكەمین كەناڵی رادیۆیی لە دەڤەری زاخۆی دەلال، هەنگاوێكی گرینگ و گونجاو و بەسوود بوو بۆ خزمەتگەیاندن بەو ناوچەیە و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و برەودانی زیاتر بە بواری كولتووری و رۆشنبیری و میدیایی.
بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتیی خۆمان بۆ بەردەوامی و بەرەوپێشتربردنی ئێزگەی دەنگی كوردستان/زاخۆ دووپات دەكەینەوە و هیوای هەمیشە سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان
29/11/2014




