٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی.. پێداویستیی زستانە بەسەر 700 خێزانی پەنابەری ئێزدی، شەبەك و عەرەبدا دابەش كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ بە هاوكاری لەگەڵ دوو رێكخراوی جیهانی، كەلوپەل و پێداویستیی زستانەیان بەسەر 700 خێزانی پەنابەری ئێزدی، شەبەك و عەرەبدا دابەش كرد.

ئەمڕۆ 29/11/2014 لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی ئۆفیسی سلێمانیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرانی ئێزدی، شەبەك و عەرەب لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، لە چەندین هەڵمەتدا بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی (موسلم ئەید) و گلۆباڵی كەنەدی، هاوكاری و پێداویستیی زستانەیان بەسەر 700 خێزانی پەنابەری ئێزدی، شەبەك و عەرەب لە شارەكەدا دابەش كرد.
هاوكارییەكانیش بریتی بوون لە (بەتانی، دۆشەك، كارتۆنێك خۆراك، شیر و دایبیی منداڵان). هاوكارییەكانیش بەردەوام دەبن تاوەكو سەرجەم خێزانە پەنابەرەكانی سنووری شاری سلێمانی سوودمەند دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار