ده‌رگاى گفتوگۆ و دانوستان ده‌كاته‌وه.. سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا

هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت(سه‌فین دزه‌یى) رایگەیاند، شاندى باڵاى حكوومه‌تی هەرێم کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی دەکات، سبەی یەکشەممە سەردانی بەغدا بکات.
ده‌رباره‌ى سه‌ردانى شاندی هەرێم كه بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 30ى نۆڤه‌مبه‌رى 2014 ئه‌نجام بدرێت، (دزه‌یى) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند: "دواى ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) و وه‌زیرى نه‌وتى عێراق(عادل عه‌بدولمه‌هدى) پێى گه‌ییشتن، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆیه‌كى جیددى و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى كرده‌یى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه و ڕاسپارده‌كانى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى دانوستانى پێكهاتبوو له لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ى شاندێكى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران(نێچیرڤان بارزانى) و به یاوه‌ریى به‌ڕێزان جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات."
گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت هه‌روه‌ها گوتى: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه خوازیارى ئه‌وه بووه هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌ییشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و، بگه‌نه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك كه مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌مووان و له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بێت. له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕوابوون به‌م پره‌نسیپه و دواى ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنییه‌ى له ئه‌نجامى ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى نه‌وتى عیراق هاته كایه‌وه، له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا سبه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و ده‌رگاى گفتوگۆ و دانوستان ده‌كاته‌وه، به‌و هیوایه‌ى گفتوگۆ و دانوستانه‌كان به لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن كۆتایى بێن كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن."
گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت زیاتر گوتى: "بێگومان سه‌ردانى به‌غدا و ئه‌نجامدانى دیدار و كۆبوونه‌وه و ده‌سپێكردنى گفتوگۆ و دانوستان، به‌و مانایه نایه‌ت كه هه‌موو كێشه و گرفته‌كان به جارێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و كه‌سمان چاوه‌ڕێى ئه‌وه ناكه‌ین هه‌موو دۆسیاكان به سه‌ردانێك یه‌كلا ببنه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هیوادارین كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى دیالۆگ و ده‌سپێكردنى دانوستانه‌كان، بماگه‌یه‌نێته ڕێككه‌وتن و ئه‌نجامێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عیراقدا بێت و مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌موومان بێت."




