٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نۆ تەرمیان پێ جێهێشتوون.. پێشمەرگە لە زوممار زەبری گورچکبڕی لە داعش دا

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info-  ھێزی پێشمەرگە ئەم ئێوارەیە، ھێرشێکی گەورەی داعشیان لە میحوەری زوممار تێک شکاند و زیانی زۆریان پێگەیاندن و تەرمی نۆ تیرۆریستیش کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگەوە.

رائید(ئەحمەد سورچی) لە میحوەری زوممارەوە بە kdp.infoـی راگەیاند: "سەعات8:30 ی ئەمشەو، چەکدارانی داعش لە گوندی سەھلج ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە کە نزیکەی 50 ئۆتۆمبێل دەبوون، بەڵام پێشمەرگە زۆر بە توندی بەرپەرچی دانەوە و ھێرشەکەیان تێک شکاندن و زەبری کوشندەیان لێ وەشاندن."

(ئەحمەد سورچی) گوتیشی، لە ئاکامی ئەو بەرپەرچدانەوەیە توندەی پێشمەرگە، ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەیشیان لی بریندار بوون، هەروەها تەرمی نۆ تیرۆریستیش کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگەوە.

ئەو ئەفسەری ھێزی پێشمەرگە راشیگەیاند، داعش لەئێستادا چەک و کەلوپەلی کوژراوەکانیان لەگەڵ خۆیاندا دەبەن و جێی ناھێڵن، بۆئەوەی پلانەکانیان ئاشکرا نەبن.

ئاماژەیشی دا، لەئێستادا تەنیا تەقەی دوور بەدوور ماوە و تیرۆریستان بە هۆی شکستەکەیان بۆ مۆڵگەکانی پێشوویان ڕایانکرد.

ئەو یەفسەرەی پێشمەرگە هاوکات دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانیش مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردن و بەپێی زانیارییەکان زیانی زۆری پێگەیاندوون.

بڵندئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار