٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووشەممەی داهاتوو، كاروانێكی هاوكاریی پۆڵۆنیا بۆ هەرێم بەڕێ دەخرێت.. رۆڵی پێشمەرگە بەرز نرخێنرا

سەرچاوە: KDP.info

پۆڵۆنیا-KDP.info-  جێگری سەرۆكی هەرێمی ماوۆپۆڵسكا (ڕۆمان چـێـپـیـێـلا) و بەرپرسی ڕێكخراوی خێرخوازیی SOS for Life لە پڕێسكۆنفرانسێكدا ئاشكرایان كرد كە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كاروانێكی هاوكاری بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێ دەكەن. هاوكات ستاییشی رۆڵی پێشمەرگەی كوردستانیان كرد لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و ئاوارەكان.
چوارشەممەی رابردوو، نۆڤێمبەر نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا (زیاد ڕەئوف) بەشداریی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یارمەتییە مرۆییەكانی ئاوارەكان لە كوردستان كرد و رایدەگەیەنێت كە كاروانێكی دیكەی هاوكاری پۆڵۆنیا بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێیی هەرێمی كوردستان بەڕێوەیە كە لە 40 تەن كەلوپەل پێكهاتووە و، رۆژی دووشەممەی داهاتوو كاروانەكە بەڕێ دەكرێت. وەك نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە كە، كۆنفڕانسەكە لە تەلاری ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی هەرێمی ماوۆپۆڵسكا رێكخرابوو و، هەریەك لە جێگری سەرۆكی هەرێمی ماوۆپۆڵسكا  (ڕۆمان چـێـپـیـێـلا)   و بەرپرسی ڕێكخراوی خێرخوازی SOS for Life   بەشداریان كردووە.
كۆنفڕانسەكە بە گوتاری جێگری سەرۆكی هەرێمی  ماوۆپۆڵسكا دەستی پێكرد و، بۆ ڕۆژنامەنوسانی ڕوون كردەوە كە، ئەنجوومەنی هەرێم بڕی 200 هەزار زڵۆتی (نزیكەی 70 هەزار دۆلاری ئەمەرێكایی) تەرخان كردووە بۆ ئاوارەكان و بەو بڕە پارەیەش كەلوپەلی وەك ڕایەخ و پێخەف دابین كراوە. ئاماژەی بەوەدا، كە هەرێمی ماوۆپۆڵسكا یارمەتیی هەرێمی كوردستان دەدات لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی هاریكاری  كە لە نێوان هەردوولا هەیە و گوتی هەرێمەكەمان یەكەمین یەكەی دەسەڵاتی خۆجێیە لە پۆڵۆنیا كە دەستی یارمەتی بۆ هەرێمی كوردستان درێژ كردبێت.
جێگری سەرۆكی هەرێم هەموو دانیشتوانی هەرێمی ماوۆپۆڵسكا و هەروەها كاربەدەستانی هەرێمەكانی دیكەیشی هان دا بۆ پێشكەش كردنی یارمەتی بۆ هەرێمی كوردستان. (ڕۆمان چێپیێلا)، گوتیشی كە، یارمەتیەكانمان بۆ هەموو ئاوارەكانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانە، بەڵام بە شێوەیەكی تایبەت ئاماژەیەكە بۆ دووپاتكردنەوەی پشتیوانی بۆ ئەو كریستیانانەی ئاوارەی هەرێم بوونە.
لە كۆنفرانسەكەدا بەرپرسی ڕێكخراوی  SOS for Life (تۆماش یاگیێرسكی) باسی وردەكاری كاروانێكی یارمەتی كرد كە دووشەممەی داهاتوو لە پۆڵۆنیا بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت. (تۆماش یاگیێرسكی) دەشلێت، لە كوردستاندا هاوكارێكی كاریگەرمان هەیە ئەویش دەزگای خێرخوازی بارزانیە، كە بە زووترین كات یارمەتییەكان بە شێوەیەكی ڕێكوپێك دابەش بەسەر ئاوارەكان دابەش دەكات. هەروەها ئاماژەیدا كە خۆیشی سەردانی هەرێم كوردستان دەكات. پێوەست بە ئاوارەكانیش دەڵێت كە، بارودۆخی مرۆیی ئاوارەكان زۆر سەختە بە تایبەتی كە ئێستا زستان بەڕێوەیە .
بەرپرسی ڕێكخراوی SOS for Life  ئاماژەی بە ڕۆڵی بێ پایانی پێشمەرگە كرد لە جەنگی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی و بەرقەراركردنی ئاساییش و ئارامی و پاراستی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، هاوكات بە پێویستی زانی یارمەتی لەلایەن وڵاتەكەیەوە یارمەتی  سەربازی كوردستان بدرێت.
لە پرێسكۆنفڕانسەكەدا نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا (زیاد ڕەئووف) رایگەیاند كە، یارمەتیی مرۆیی لە لایەن پۆڵۆنیاوە بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان، جگە لەوەی پشتیوانییەكی ماددییە، هەروەها نیشانەی ئەوەیە كە جیهان تراژیدیای ئاوارەكانی پشتگوێ نەخستووە.
(زیاد ڕەئووف) بە كۆمەڵێك وێنە و كورتەفیلم بارودۆخی ئاوارەكان و هێرشە كاولكارییەكانی دەوڵەتی ئیسلامی بە میدیاكان نیشان دا. دواتریش قەشە یاگیێرسكی پلانی داهاتووی بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان خستە ڕوو كە هەڵدەستن بە كڕینی چێشتخانەی گەڕۆك لە پۆڵۆنیاوە بۆ هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار