چیك ئامادەی هەر هاوکاریێکی هەرێمە.. نێچیرڤان بارزانى: داعش مه‌ترسیێکی نێوده‌وڵه‌تییه

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، جەخت دەکاتەوە کە، ڕاسته هه‌رێمى كوردستان ئێستا له سنوورێكدا كه زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه، له هێڵى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ تیرۆر، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه به ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه نییه، به‌ڵكوو داعش مه‌ترسیێکی نێوده‌وڵه‌تییه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م مه‌ترسییه.
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئەم قسانەی لە چوارچێوەی پێشوازى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چیك(لوبۆمیر زاورالیك) و شاندێكى یاوه‌ریدا كردن كه له جێگرى وه‌زیرى به‌رگرى و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران و به‌رپرسانى چیكى پێك هاتبوو.
له دیدارێكدا (زاورالیك) خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕى و هه‌رێمى كوردستانى به شوێنێكى ئارام و سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو، له ناوجه‌ر‌گه‌ى ناوچه‌یه‌كى ناسه‌قامگیر و پڕ له كێشه و توندوتیژى ناوزه‌د كرد و، ده‌ستخۆشى له خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه توانیویانه له ناوچه‌یه‌كى وه‌هادا، ده‌ستكه‌وتى گه‌وره له ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌وتن به ده‌ست بهێنن. هه‌روه‌ها دڵگرانى و نیگه‌رانیى خۆى بۆ بارودۆخى ئه‌م دواییه نیشان دا كه له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعشه‌وه، هاتووەته ئاراوه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چیك ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌یشى بۆ پشتگرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى تا بتوانێت باشتر به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه، كۆمارى چیك ئاماده‌یه چ له ڕووى سه‌ربازى و پێشكه‌شكردنى مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه، چ له ڕووى كۆمه‌ك و هاوكاریى مرۆییه‌وه، یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان بدات، تا بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووى تیرۆرستان ببێته‌وه و به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وێت. دڵنیاییى خۆیشى دووپات كرده‌وه كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته كه‌نارى ئارامى و له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و به‌ده‌ستهێنانى ده‌سكه‌وتى زیاتر، به‌رده‌وام ده‌بێت.
له بوارى ئابوورییشه‌وه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چیك جه‌ختى كرده‌وه كه، وڵاته‌كه‌ى ده‌توانێ هاوكار و هاوبه‌شى پێشكه‌و‌تنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌م سه‌ردانه‌یدا كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌تى وڵاته‌كه‌ى یاوه‌رى ده‌كه‌ن، كه ده‌توانن له هه‌ردوو بوارى سه‌رمایه‌گوزارى و ڕاوێژكاریدا، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) وێڕاى به‌خێرهێنانى شانده‌كه، دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى چیك له سه‌ره‌تاوه بۆ پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان چ له ڕووى هاوكارى، چ له ڕووى مه‌عنه‌وییه‌وه، ڕۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بووه و بۆ ئه‌مه‌ش سوپاسى حكوومه‌تى چیك و خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى كرد. داكۆكیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بایه‌خ و گرینگى به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چیك ده‌دات و خوازیارى بره‌ودان و پێشخستنى په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى سه‌ربازییه له‌گه‌ڵ كۆمارى چیكدا.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه، هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هاتنى كه‌رتى تایبه‌تى چیكى ده‌كات و ئاماده‌یه هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش بكات تا زیاتر كارا بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندى چیكى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى په‌یوه‌ندارى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد. تیایدا چۆنیه‌تیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و كارى پێكه‌وەییى نێوان هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى چیك تاوتوو كرا.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا كه جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆكوه‌زیران باسى له ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كان كرد و تیشكى خسته سه‌ر جه‌نگى دژى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش. جه‌ختیشى كرده‌وه كه، ڕاسته هه‌رێمى كوردستان ئێستا له سنوورێكدا كه زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه، له هێڵى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ تیرۆر، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه به ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه نییه، به‌ڵكوو داعش مه‌ترسیێکی نێوده‌وڵه‌تییه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م مه‌ترسییه.
ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدایش، سەرۆکوەزیران دووپاتى كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان خوازیارى ئه‌وه‌یه له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌موو كێشه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو لایه‌كدا بێت.




