٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. نووری عوسمان: 3560 ئاوارەی نەخۆشمان چارەسەر كردوون.. 538 ملیۆن دینارمان خەرج كردووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دۆسیەیەكیان بۆ چارەسەری ئاوارەكانی نەخۆشكەوتوو كردووەتەوە و، تا ئێستایش بە بڕی 538 ملیۆن دینار خەرجیاتی نەخۆشەكانیان كردووە، هەروەها 18 نەخۆشیش بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان رەوانە كراون.

ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە ئاوارەكان روویان لە پارێزگای دهۆك كردووە و بۆ ئەو مەبەستەیش حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی نوێنەرەكەیەوە جەخت دەكاتەوە كە، لە چارەسەركردنی نەخۆشەكان بەردەوام دەبن.
نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاوارەكان (د. نووری عوسمان) رایگەیاند، دۆسیەیەكیان بۆ چارەسەری نەخۆشە ئاوارەكان كردووەتەوە و، تا ئێستایش بە بڕی 538 ملیۆن دینار خەرجیاتی نەخۆشەكانیان كردووە كە، بریتی بووە لە نەشتەگەری و دابینكردنی دەرمان.

(د. نووری) گوتیشی كە، "هەر ئاوارەیەك نەخۆش بێت، دەتوانێ پێوەندیمان پێوە بكات و ئۆتۆمبیلی گوازتنەوەی بۆ دابین دەكرێت و لەلایەن پسپۆڕی پێوەست بە نەخۆشییەكەی بە خۆڕایی چارەسەر دەكرێت".
(د. نووری) هەروەها ئاماژەی دا، تا ئێستا چارەسەریان بۆ 3560 نەخۆش كردووە كە، 57 نەخۆش نەشتەرگەرییان بۆ كراوە، 783 عەرەبانەیش بۆ پەككەوتووان دابین كراوە. پێوەست بەو نەخۆشانەی كە ئەگەر نەتوانرا لە نەخۆشخانەكانی دهۆك چارەسەریان بۆ بكرێت، (د. نووری)، دەڵێت، هەر نەخۆشێك نەتوانرا لە دهۆك چارەسەری بۆ بكرێت، رەوانەی هەولێر و سلێمانی دەكرێت، تا ئێستایش 107 نەخۆشیان بۆ هەولێر و سلێمانی رەوانە كردوون و 18 نەخۆشیش رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كراون.

هەواڵی پەیوەندیدار