٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بانگەوازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەو كاكەییانەی خۆیان ناونووس کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بانگەوازێكدا، كاكەییەكان ئاگادار دەكاتەوە كە، ئەوانەی خۆیان ناونووس كردبوو، پێوەندی بە یەكەكانی مەشقەوە بكەن.

ژمارەیەك هاووڵاتیی كاكەیی بە مەبەستی چوونە ریزی پێشمەرگەوە بۆ جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش، لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەخشەكانی هەولێر و كەركووك خۆیان ناونووس كردووە. ئەمڕۆیش وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بانگەوازێكی بۆ كاكەییەكان راگەیاند كە، پێوەندی بە بنكەكانی مەشقەوە بكەن.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی وەزارەتەكەی (هەڵگورد حیكمەت) لە بانگەوازێكدا بۆ كاكەییەكان دەڵێت، ئەو هاووڵاتیانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەخشەكانی هەولێر ناویان تۆمار كردبوو، پێوەندی بە بنكەی مەشقی باپشتیان لە قەزای سۆران بكەن، ئەوانەیشی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەخشەكانی كەركووك ناوی خۆیان تۆمار كردووە، پێوەندی بە بنكەی مەشقی سلێمانی بكەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار