٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا: تەنیا پێشمەرگە وەک هێزی وشكانی بەرەنگاری داعش بوونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- ئەندامی لیژنەی هێزە چەكدارەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا (راب ویتمەن) دەڵێت، ئەمەریكا و هاوپەیمانان، ئەگەری بڵاوەپێكردنی هێزی وشكانی بۆ شەڕی دژ بە داعش لە وڵاتە عەرەبییەكان تاوتوو دەكەن، چونكە لە ئێستادا تەنیا پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعشدایە.


ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا لە لیستی كۆمارییەكان (راب ویتمەن)، لە دیمانەیەكدا بۆ رۆژنامەی "زە هێل" دەڵێت، لە ئێستادا كورد و پێشمەرگە بە تەنیا لە بەرەی جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعشن، بۆیە وڵاتەكەی لەگەڵ هاوپەیمان لە گفتوگۆدان كە، چۆن هێزێكی وشكانی لە وڵاتانی عەرەبی بڵاوە پێكەن بە مەبەستی جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق، چونكە هیچ هێزێكی عەرەبی لە رووبەڕووبوونەوەی جەنگی دژ بە تیرۆردا نییە و، پێویستیان بە یارمەتیی وڵاتانی عەرەب هەیە.

ئەگەرچی ئەو ئەندامەی كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا، بە روونی ئاماژەی نەداوە كە، ئەمەریكا مەبەستی لە بڵاوەپێكردنی سەربازان، سەربازی ئەمەریكایین، یان سەربازی هێزی عەرەبییە، بەڵام دەڵێت تەنیا هێرشی ئاسمانی بۆ لەنێوبردنی تیرۆریستانی داعش بەس نییە.

رۆژنامەكە نووسیویەتی كە هەفتەی رابردوو، شای ئوردن (شا عەبدوڵڵای دووەم)، سەردانی ئەمەریكای كردووە و، لە دیدارێكیشدا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا لە لیستی كۆمارییەكان (راب ویتمەن)، پێوەست بە بیرۆكەی بڵاوەپێكردنی هێزی وشكانی لەگەڵ (شا عەبدوڵڵا)دا كۆ بووەتەوە و لە دیدارەكەدا باس لەوە كراوە كە، ئوردن وێڕای ئەوەی لە رێگەی ئاسمانییەوە هاوكاریی وڵاتانی هاوپەیمان بووە، بەڵام پێویستە لە رێگەی وشكانییشەوە هاوكارییەكانی بۆ ئەمەریكا و هاوپەیمانان زیاتر بكات.
لەم هەفتەیەیشدا (راب ویتمەن)، بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی "فرێزنۆ بی" سەردانی ئەفغانستان، ئوردن و قەتەری كردووە و بۆ رۆژنامەكە پشتڕاستی كردووەتەوە كە ئەمەریكا، بۆ رووبەڕووبونەوەی زێتری تیرۆریستانی داعش، پێویستی بە یارمەتیی وڵاتانی عەرەبی هەیە.

(راب) بە رۆژنامەكەی گوتووە كە، "پێویسە دەوڵەتانی عەرەب و وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ئێمە رووبەڕووی تیرۆریستانی داعش ببنەوە، چونكە مەترسیی داعش تەنیا بۆ ئەمەریكا نییە، بەڵكە بۆ وڵاتانی دیكەی عەرەبییە."

شاو کوردی

هەواڵی پەیوەندیدار