٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەنگی كردنەوەی چەند قوتابخانەیەك لە دهۆك لێ درا

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، زەنگی كردنەوەی دەرگای چەند قوتابخانەیەك لە پارێزگای دهۆك لێ درا و قوتابیان بە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دڵخۆشن.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (فاتح مەولەوی زادە)، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتی، "زۆر سوپاسی خەڵكی پارێزگای دهۆك دەكەین بە تایبەتی شاری زاخۆ  كە تائێستا بە هۆی ئەو دۆخەوەی كە ڕووی داوە نەتوانراوە دەرگای خوێندنیان بۆ بكرێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ 27/11 بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، بەڕێوەبەری گشتی و قایمقام و بەرپرسانی ئیداریی شارەكە لە سیمێل و قەزای زاخۆ زەنگی چەند قوتابخانەیەك لێ درا".

هەواڵی پەیوەندیدار