٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەمال کەرکووکی: لە شەڕی سنووری کەرکووکدا 100% سەرکەوتوو بووین

سەرچاوە: KDP.info
سنووری تەلوەرد میحوەری کەرکووک-دوبز.

کەرکووک-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری پێنجی رۆژئاوای کەرکووک-دوبز ڕایگەیاند، ھێزی پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک گورزی کوشندەی لە داعش وەشاندووە و زیاتر لە 100 تیرۆریستیان لێ کوژراوە، لە ڕووی سەربازیشەوە ھێزی پێشمەرگە 100% سەرکەوتنی بە دەست ھێناوە.

بەرپرسی میحوەری پێنجی رۆژئاوای کەرکووک-دوبز (کەمال کەرکوکی) بە kdp.infoـی راگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنی چوارشەممە چەکدارانی داعش ھێرشیان هێنایە سنووری تەلوەرد و ھاتنە پێشەوە، ھێزی پێشمەرگە بەرپەچیان دانەوە و ھێرشی پێچەوانەی بەرپا کرد و تیرۆیشتانیان تێک شکاندن و گورزی کوشندەیشیان لێ وەشاندن، کە بە هۆیەوە زیانی زۆریان پێگەیاندن و ناوچەکەیان لێ پاک کردنەوە"، زیاتر گوتی، جیا لە ئازادکردنی ئەو شوێنانەی کە لێیەوە هاتبوونە پێش، پێشمەرگە هەندێ جێگەی دیکەیشی لە دەست دەرهێنان کە پێشتر داعش لیی جێگیر ببوون."

(کەمال کەرکووکی) ئاماژەی دا، "پێشتر ئێمە زۆر لە یەک نزیک بووین، داعش ھاتنی باران و تێکچوونی کەش و ھەوایان وەک دەرفەتێک بۆ خۆیان قۆزتبووەوە و ھێرشیان کرد، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھێرشەکەیان تێک شکاند و ڕاونران، هەڵبەت ئەوان  لە مەکتەب خالیدیش ھاتبوونە ناو گوندەکەوە، بەڵام لەوێیش وەدەرنران و ناوچەکەیان لێ پاک کرایەوە."

دەربارەی ئەو زیانانەیش کە دوێنێ لەسەر دەستی پێشمەرگە بەر تیرۆریستان کەوتووە، بەرپرسی میحوەری پێنجی رۆژئاوای کەرکووک-دوبز گوتی، "بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست ئێمە گەییشتوون کوژراوێکی زۆریان ھەیە کە زیاترە لە 100چەکدار، بەڵام ئامارێکی وردمان لە بەردەستدا نییە."

بە گوتەی (کەمال کەرکووکی)، جیا لەو زیانە گیانییە زۆرەی لە داعشیان داوە، چەندان ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان لی تێک شکاندوون.

(کەرکووکی) راشیگەیاند، حەوت تەرمی چەکدارانی داعشیش کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگە لەو سنوورە، ئاماژەیشی دا، کە پاش ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی پێشمەرگە ناوچەکە ئارام بووەتەوە و تەنیا لە دوورەوە داعش تەقەیەکی کەم دەکەن.

(کەرکووکی) دووپاتی کردەوە کە، "بە داخەوە ھەندێک لە برا پێشمەرگەکانمان شەھید و بریندار بوون، بەڵام لە ڕووی سەربازییەوە لە شەڕەکەدا 100% سەرکەوتوو بووین."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار