٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

7 ئەمیر و 124 تیرۆریست كوژران.. پێشمەرگە میحوەری بەنداوی مووسڵی لە داعش کرد بە گۆڕستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info  سەرچاوەیەكی باڵای سەربازی لە رۆژئاوای بەنداوی مووسڵ تایبەت بە KDP.infoـی رایگەیاند كە، ئەمڕۆ لە میحوەری مووسڵ پێشمەرگە سەركەوتنی گەورەی تۆمار كردووە و 7 ئەمیری داعش و 124 تیرۆریست كوژراون و 70 تەرمیش کەوتوونەتە دەست هێزی پێشمەرگەوە.

ماوەی چەند ڕۆژە تیرۆریستانی داعش لە میحوەری بەنداوی مووسڵ لە ئامادەكارییدا بوون بۆ پەلاماردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە. سەعات دووی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 26-11-2014 تیرۆریستانی داعش هێرشێكی بەربڵاویان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە، سەهلیج و عێن مانع لە ڕۆژئاوای بەنداوی مووسڵ، بەڵام ڕووبەڕووی قارەمانێتی و خۆڕاگریی پێشمەرگە بوونەوە و هێرشەكانیان تێك و پێك شكێندران.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی، سەرچاوەیەكی باڵا سەربازییەکەی رۆژئاوای بەنداوی مووسڵ، داعش لەم شەڕەدا 124 چەكداری لێ كوژراوە و، لاشەی 70 كوژراویان كەوتووەتە دەست هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
ئەو سەرچاوە باڵایە کە نەیویست ناوی ببرێ، بۆ KDP.info  ئاشکرای کرد، هەر لەم شەڕەدا بەرپرسی گشتیی سەربازیی داعش لەم ناوچەیەدا كوژراوە كە ناوی (شێخ داوود)ە. زۆربەی ئەو چەكدارە داعشانەی بەشداری شەڕەكە بوون، ئۆزبەكی و تورك و چیچانی بوون.

گوتیشی، لەم شەڕەدا حەوت ئەمیری داعش كوژراون كە ناوەكانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- ئەمیر ئەبو بیلال
2- ئەمیر ئەبو بەرائە ئەلتوركی
3-ئەمیر ئەبو ئەكرەم ئەلتوركی
4- ئەمیر ئەبو موسلیم ئەلتوركی
5-ئەمیر ئەبو سومەییە ئەلتوركی
6- ئەمیر ئەبو عەبدولحەمید ئەلتوركی
7- ئەمیر محەممەد رەسوول بێگ ئەلمەسری

هەواڵی پەیوەندیدار