میحوەرەكانی جەلەولا و قەرەتەپە: ئێران لەم سەركەوتنانەدا، هاوكارییەكی بەرچاوی كردووە

خانەقین-KDP.info- لە راگەیاندراوێكی میحوەرەكانی جەلەولا- سەعدیە و قەرەتەپە- جەبارەدا هاتووە "هێزی ئاسمانیی عێراق هاوكاریی كاریگەریان لە تەواوی شەڕەكاندا هەبوو، هەروەها كۆماری ئیسلامیی ئێران، لەم سەركەوتنانەدا هاوكارییەكی بەرچاوی چەكی قورسی شەڕگەكانیان كردووە و لەمبارەوە، سوپاسیان دەكەین".
پاش ئازادكردنی جەلەولا و سەعدیە، ئەمرۆ چوارشەممە، لە چەند قۆڵێكەوە هێزەكانی پێشمەرگە، سوپای عێراق و چەكدارانی بەدر، هێرشیان كردە سەر ژمارەیەك لە گوندی سنووری جەلەولا، قەرەتەپە، سەعدییە و جەبارە، لە ئاكامی ئەو هێرشانەدا ژمارەیەكی زۆر تیرۆریست كوژران و، ژمارەیەكیشیان بەرە و چیای حەمرین رایان كرد.
سەبارەت بەو هێرشەی ئەمڕۆیش هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوورەكە راگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە تێیدا رایدەگەیەنن، مەترسی لەسەر سنوورەكە نەماوە.
کاروان جاف




