٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووك..تەلوەرد ئازاد كرا

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك KDP.INFO، فەرماندەی فەوجی 4-ی لیوای 11-ی هێزی پێشمەرگە لە كەركووك  عەقید (باپیر شێخ وەسانی)، رایگەیاند كە، كەمێك پێش ئیستا هێزەكانی پێشمەرگە گوندی تەلوەردیان ئازاد كرد.
فەرماندەی فەوجی 4-ی لیوای 11-ی هێزی پێشمەرگە لە كەركووك  عەقید (باپیر شێخ وەسانی) بە-KDP.info ی ڕاگەیاند، ئیستا لەنێو گوندی تەلوەردین و، ناحیەكەمان بە تەواوی لە تیرۆریستانی داعش پاككردووەتەوە و، پێشمەرگەیشی لێ جێگیربووە.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە كەركووك دەشڵێت: لە ئازادكردنی گوندی تەلوەرد چەندان لاشەی تیرۆرستانی داعش لەوێ‌ كەوتوون و، كوژراو بریندارێكی زۆریان هەیە، لەگەڵ تێكشكاندنی چەندان ئۆتۆمبێل و، چەند هەمەڕێكیشیان، لێ‌ بە جێ‌ ماوە .

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار