٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حورییەت: توركیا چەك بە پێشمەرگە دەدات و 230 پێشمەرگەیش مەشق و راهێنانی پێكراوە

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info- رۆژنامەی حورییەت دێلی نیوزی توركیا دەڵێت، وڵاتەكەی چەك بە پێشمەرگە دەدات و، تا ئێستایش توركیا مەشق و راهێنانی بە 230 پێشمەرگە كردووە.
رۆژنامەی حورییەت دێلی نیوزی توركیا، لەسەر زاری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، (د.فوئاد حوسێن)، رایدەگەیەنێت كە، وڵاتەكەی لە جەنگی دژ بە داعش هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات و، بۆ ئەو مەبەستەیش چەك بە پێشمەرگە دەدات. هاوكات رۆژنامەكە زانیاری لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی دەستخستووە كە، تا ئێستا وڵاتەكەی مەشق و راهێنانی بە 230 پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، كردووە.
رۆژنامەكە لەبارەی چۆنیەتی چوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كۆبانی لەسەر زاری (د.فوئاد حسێن) دەڵێت، "بە سێ هەنگاو ئەو پرۆسەیە رەزامەندی بۆ درا، لە هەنگاوی یەكەم، گفتوگۆ لە نێوان ئەمركیاو توركیا ئەنجامدرا. لەهەنگاوی دووەم، گفتوگۆ لەنێوان ئەمریكا و هەرێم، سازكرا. لە هەنگاوی سێیەمیش، گفتوگۆ لە نێوان توركیا و هەرێم، كرا.
شاو

 

هەواڵی پەیوەندیدار