٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەنەدا دەیەوێ هێزی پێشمەرگە لە رۆژهەڵاتی ناوین بەهێز بكات

سەرچاوە: KDP.info

كەنەدا-KDP.info- بە سەدان هاوڵاتی كەنەدایی، خۆیان ناونووس كردووە كە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و، لە ریزی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، دژ بە تیرۆریستانی داعش، بجەنگن.

(برادبێری) ئەو پیاوەی لە كەنەدا بەرپرسی هەماهەنگی رەوانەكردنی سەربازانی وڵاتەكەیەتی بۆ جەنگی دژ بە داعش، بۆ رۆژنامەی زەستار فینێكس، ئاشكرایكردووە كە، بە سەدان هاوڵاتی وڵاتەكەی خۆیان لای ئەم ناونووسكردووە و، دەیانەوێ سەردانی هەرێمی كوردستان و كۆبانی بكەن، تا لەریزی هێزی پیشمەرگە دژ بە تیرۆریستانی داعش، بجەنگن. (برادبێری) دەشڵێت، كەنەدا، خوازیاری بەهێزكردنی هێزی پێشمەرگەیە لە رۆژهەڵاتی ناوین، چونكە بۆی دەركەوتووە كە، تاكە هێزێكە، دەتوانێ رووبەڕووی تیرۆریستان ببێتەوە.
(برادبێری)، ئاماژەیدا، كە ئەوانەی خۆیان ناونووسكردووە، شارەزایان لە بواری سەربازی هەیەو، پێشووتر خزمەتی سەربازیان كردووە، بۆیە ژمارەیەك لەو هاوڵاتییانە دەیانەوێت مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە بكەن و، حەزێكی سروشتیان بۆ یارمەتیدانی كورد لە دژی تیرۆریستانی داعش، هەیە.
(برادبێری)، پێشمەرگەی بە هێزێكی كاریگەر لە ناوچەكە ناوبردووە كە، بە رۆحیەتێكی ئازایانە بەرنگاری تیرۆر بووەتەوە و، دەڵێت، لە كەنەدا هاوڵاتییان حەزدەكەن سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و، دەنگیان لە پاڵ هەرێمە بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر. ئاماژەییشی كردووە كە، جگە لە هاوڵاتییانی كەنەدا، هاوڵاتییانی بەرەگەز ئەمریكا، نۆرویژ، ئوسترالیا، نیوزلەندا و بەریتانیاییش، پێوەندیان پێوەكردووە كە، ئامادەن بچنە هەرێمی كوردستان و دژ بە تیرۆریستانی داعش، بجەنگن.
شاو كوردی

 

هەواڵی پەیوەندیدار