٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی پەرلەمان پێشێل دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 18ی رۆژی 23/7/2014دا، بڕیاریدا كە پاش پێدانی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، كارمەندانی وەزارەتی نێوخۆی حكوومەتی هەرێم مووچەیان پێ بدرێت، بەڵام ئەم بڕیارە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە پێشێل كراوە و، جێبەجێ ناكرێت.

 

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نێوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە نەیویست ناوی ببرێت ڕایگەیاند، پێشتر بە نووسراوی فەرمی ئەو بڕیارەی پەرلەمانیان بۆ هاتووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی بڕیارەكەی جێبەجێ نەكردووە.


پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا كارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرت، مووچە بەسەر چەندین وەزارەتی حكوومەتدا دابەش كراوە و، تا ئێستایش وەزارەتی نێوخۆ مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە، بەو پێیەش وەزارەتی دارایی بڕیارێكی پەرلەمانی پشتگوێ خستووە و خۆیان خشتەی دابەشكردنی مووچە دادەنێن، ئەمەش بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری پەرلەمانی كوردستان.


جێی ئاماژەیە، دووبەیانی بڕیاروایە موچوەی وەزارەتی نێوخۆی حكوومەتی هەرێم، دابەشبكرێت كە دواهەمین وازارەتە، مووچەی مانگی وەربگرێت و، كۆتایی بە خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 دێت.

ئومێد پشدەری

هەواڵی پەیوەندیدار