٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە جەلەولا و سەعدیە چەكدارە شیعییەكان دوكان و فرۆشگای كوردانیان تاڵان کردوون

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info-  بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خانەقین، هێزە چەكدارەكانی شیعە، لە ناحیەی سەعدیە و جەلەولا، دوكان و فرۆشگاكانیان تاڵان كردوون و دەیان خانوویشیان سووتاندوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خانەقین كە نەیویست ناوی ببرێت، تایبەت بە KDP.info راگەیاند: "لە پاش رزگاركردنی ناحیەی سەعدیە لەلایەن هێزە چەكدارە شیعییەكان، ئەو هێزانە دەستیان كردووە بە تاڵانكردنی بازاڕی ناحیەی سەعدیە، بە تایبەت ئەو فرۆشگایانەی كە كەرەستەی بە نرخیان تێدا دەفرۆشرێت وەك مۆبایل و ئامێرە كارەباییەكان و، زۆربەی کەلوپەلی دوكانەکانی كوردانیان بە تاڵان بردوون.
سەرچاوەكە ئاماژەیشی كردووە كە، ئەو چەكدارانە دەیان ماڵی ئەو شارۆچكەیان سووتاندوون.
دەربارەی بە ناحیەی جەلەولایش سەرچاوەكە دەڵێت، چەكدارە شیعەكان ئەم ڕەفتارەیان لە جەلەولایش ئەنجام داوە و، فرۆشگای هاووڵاتیانی كوردیان كردوونەتە ئامانج و تاڵانیان كردوون.
جێی ئاماژەیە، دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان شارۆچكەی جەلەولایان بە تەواوەتی لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كرد، لە هەمان كاتدا، هێزەكانی عێراق بە هاوكاریی هێزی چەكدارە شیعەكان شارۆچكەی سەعدیەیان رزگار كرد.


بێریڤان گەردی

هەواڵی پەیوەندیدار